نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
08:32 - 01/08/2020
"زەمەن"
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی
جیهان، ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 1% بەرزبووەوە و گه‌یشته
نزیكه‌ی 44 دۆلار.
ماڵپه‌ڕی ئینڤێستینگ
تایبه‌ت به هه‌واڵه ئابورییه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخی یه‌ك به‌رمیل
نه‌وتی برێنت 0.90% بەرزبووەوە و گه‌یشته 43 دۆلار و 75 سه‌نت.
هاوكات نرخی یه‌ك
به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی، 1 % بەرزبووەوە و به 40 دۆلار و 44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی
پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوە و دابەزینى
نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام
لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى
بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی
هۆکارێکی دیکەن.