حاجیانی ئه‌مساڵ هه‌فته‌یه‌ك كه‌ره‌نتین ده‌كرێن
02:51 - 31/07/2020
"زەمەن"
ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 10 هه‌زار كه‌س به‌شدارى مه‌راسیمى حه‌جیان كردووه
كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 50 ساڵدایه و دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی حه‌ج، بۆ
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كه‌ره‌نتین ده‌كرین.
"ئه‌مساڵ ژمارەیەکی کەمی حاجیان لەسەر کێوی عەرەفە بوون،
کاربەدەستانی سعودییەش ژمارەی تەواوی حاجیانی ئەمساڵیان ئاشکرا نەکردووە، تەنیا
وتویانە، لە نێوان هەزار بۆ 10 هەزار کەسدایه ژماره‌كه‌یان".
به‌پێى زانیارییه‌كان،
"حاجییەکان تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 50 ساڵدایه، خەڵکی سعودییەن یان
هاووڵاتى بیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ن، بەر لەوەی بەرەو مەککە بڕۆن پـشکنینی ڤایرۆسی
کۆرۆنایان بۆ کراوه، پاشان پێش ئەنجامدانی فەریزەکە لە ژوورەکانیان لە هۆتێل
کەرەنتین کراون.
بڕیارە لە دوای پێنج رۆژی ئەنجامدانی فەریزەى حه‌ج
بۆ ماوەی یەک هەفتە کەرەنتین بکرێن، بەر لەوەی رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە بەرەو
شارەکانیان.