نرخی دۆلار کەمێک دابەزی
10:57 - 30/07/2020
"زەمەن"
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان کەمێک دابەزیوەو 100 دۆلار بە 124 هەزار دینارە.
ئهمڕۆ پێنج شەممە، 2020/7/30، بەپێی ئەو نرخانەی لەكاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 ههزار دیناره، لەکاتێکدا دوێنێ زیاتر لەو نرخە مامەڵەی پێوەکراوە.
نرخی دراوەکان ئەمڕۆ لهكاتی کردنەوەی بازاڕدا بەمشێوەیە بوون:
نرخی 100دۆلار بە 124ھەزار دینارە.
نرخی 100پاوەن بە 157هەزار دینارە.
نرخی 100یۆرۆ بە 144 هەزار دینارە.
نرخی 100لیرەی تورکی بە 18ھەزار و 500 دینارە.
نرخی 100ھەزار تمەنی ئێرانی بە 5 ھەزار 750 دینارە.