ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید جارێکى دیکە مێژووى نوسییەوە
11:03 - 17/07/2020
"زەمەن"
شەوى رابردوو، لە درێژەى یارییەکانى خولى ئیسپانیا و لە هەفەتەى ٣٧ ئەو
خولە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئالفریدۆ دی ستیفانۆ ستادیەمى یاریگاە یانەى ڤیا ریاڵ
بردنەوەی بەرانبەر ئەو یانەیە تۆمار کرد و بۆ جاری (٣٤) لەمێژوویدا نازناوی لالیگای
بەدەستهێنا.
یانەى ڕیاڵ مەدرید هەر لە سەرەتاوە، باڵادەستی نیشاندا و پەستانى بەهێزیان
لەسەر ڤیاڕیاڵ دروستکرد و لە ئەنجامى هێرشە بەردەوامەکانى یانەى مێرنگى، لە خولەکی (٢٩) کەریم
بنزیما بەربەستى بەرگریکارانى ڤیا ریاڵى بڕى وگۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و تایمى یەکەم بەو ئەنجامەى کۆتایی هات.
لەتایمی
دووەمدا کوڕانى زینەدین زیدان هاوشێوە یەکەم بە بەهێزى دەستیان پێکرد و لە خولەکى (٧٤)
هێرناندێز هێرناندیزی داوەر پەناڵتییەکی بۆ یانەی شاهانە ئەژمارکرد و لە خولەکی
(٧٧) کەریم بنزیما بەسەرکەوتوویی جێبەجێیکرد.
لە دواى ئەو گۆڵە یاریزانانى ڤیا ریاڵ هێرشیان بۆسەر گۆڵى تیبۆ
کۆرۆتۆى گۆڵچى یانەى شاهانە دەستپێکرد و لە خولەکی (٨٣) ڤیسێنتی ئیبۆرا گۆڵی
یەکەمی تۆمارکرد و دواى ئەوە سەرجەم هەوڵەکانیان بێ سود بوون و یارییەکە بە دوو
گوڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسودى یانەى ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.
بەو بردنەوەیە، یانەى ریاڵ مەدرید، ژمارەی
خاڵەکانی بۆ (٨٦) حاڵ بەرزکردەوە و جیاوازییان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی دووەمی ڕیزبەندی
لالیگا بۆ حەوت خاڵ زیاد کرد و پێش هەفتەیەک بە کۆتایی هاتى ئەم وەرزەى خولەکە،
نازناوەکەى بەدەستهێنا و بۆجارى ٣٤هەمین لە مێژوى خۆیدا بووە پاڵەوانى لالیگا،
کەوەش زۆرترین نازناوە لە مێژوى خولى ئیسپانیا.