وتهبێژی قوباد تاڵهبانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
07:19 - 30/06/2020
"زهمهن"
له راگهیهندراوێكدا، وتهبێژی قوباد
تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لە دوای گەڕانەوەی شاندی دانووستانکاری
هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز
و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەست پێكردوە،
بۆ روونكردنەوەی دۆخی دانووستانەکان و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی
کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
دهقی راگهیهندراوهكه:
لە دوای گەڕانەوەی
شاندی دانووستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،
زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی
بیانی بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەست پێكردوە، بە مەبەستی روونكردنەوەی دۆخی
دانووستانەکان و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان،
بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی
هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.
سەمیر ھەورامی
وتەبێژی فەرمی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران