سێلتاڤیگۆ دیارییەکی به‌نرخی بە ریال مه‌درید بەخشی
10:29 - 27/06/2020
"زه‌مه‌ن"
لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی یانەكانی
ئیسپانیا، یانەی سێلتافیگۆ لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد و
یاریەیكەشیان بە دوو گۆڵ بۆ هەردولا كۆتایی هات.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا، یانەی بەرشەلۆنە، بە
گۆڵێكی لویس سوارێز پێشكەوت، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 50ی یارییەكەدا
سمۆلۆف گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی سێلتافیگۆ تۆماركردەوە، جارێكی دیكە سوارێز گۆڵی
پێشكەوتنی بۆ بلوگۆانا تۆماركردەوە لە خولەكی 67ی یارییەكەدا، بەڵام یاگۆ ئاسپاس
بە لێدانێكی راستەوخۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد له‌خوله‌كی
88دا.
سەرئەنجام یارییەكە بە دو گۆڵ بۆ هەردو یانە
كۆتایهات و یانەی بەرشەلۆنەش لەگەڵ ئەوەی پێشەنگی خولەكەی گرتۆتەوە بە كۆكردنەوەی
69 خاڵ، بەڵام بە جیاوازی تەنها یەك خاڵ لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدەوە دێت كە
یارییەك كەمتری ئەنجامداوە.
ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید، یاری سبه‌ی بباته‌وه، كه به‌رامبه‌ر به
ئیسپانیۆل یاری ده‌كات، ئه‌وا به دوو خاڵ پێش به‌رشه‌لۆنه ده‌كه‌وێت و له بردنه‌وه‌ی
جامی خولی لالیگای ئه‌مساڵ نزیك ده‌بێته‌وه، سێلتا ڤیگۆش
پلەی 16ـی گرتووە بە 34 خاڵ.