خوداوەند لە دڵی شاعیران‌دا زیندووە!
01:35 - 26/05/2020
دەوەن مەعروف
شیعر هه‌میشه هونه‌ری زمان و ئاخافتنی گێڕانه‌وه‌ی خەیاڵە بۆ تێگە گرنگەکانی (ئەیستاتیکا، هێرمۆنتیکا، زمان، فه‌نتازیا) که له یه‌که‌مین ده‌قی دونیاوه، ئه‌م پرسانه دروستبوون و له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا، دیدی نوێ و گێڕانه‌وه‌ی تازه، له‌گه‌ڵ خۆیاندا په‌لکێش ده‌که‌ن، بۆ نێو جەوهەری وه‌ڵامه‌کان، هەر لێره‌شه‌وه ده‌مانخانه به‌رده‌می هه‌موو میتۆده زه‌نگینه‌کانی دونیای ئه‌ده‌ب.
وه‌کیدی کاتێک دێینه سه‌ر باسی شیعر، به مانای قسه‌کردن و خستنه‌ڕووی ئه‌و چیرۆکانه‌یه، که له هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی شیعردا بوونیان هه‌یه (سید فیلد) وته‌نی: کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکانه‌یه که به مێشکماندا دێن، یان دیمه‌نێکی ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی خۆمانه
واته قسه‌کردن له‌سه‌ر نیگاکانی شیعر هه‌ڵگری به‌کارهێنانی زمان و میتۆدی جیاوازه له‌ڕووی دنیابینی (هێرمۆنتیکا، میتافۆر، زمان، وێنه) که هه‌موو ئه‌م میتۆدانه هه‌ریه‌که‌یان ته‌فسیر و پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. لێره‌وه ئه‌ز حه‌سکرد ڕووی ئه‌و ستراکتووره ئاشکرا بکه‌م. که ده‌بێته هۆی تووڕدانی زمانی ڕ‌ق و قه‌ڵه‌می ڕ‌ق، له ئاست ده‌قه زیندووه‌کانی دونیای ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ی قه‌ڵه‌م ڕه‌خنه‌سازانی هه‌نووکه‌ی زمانه زیندووه‌که‌ی زمانی کوردی.
پێم چاکه چیدی نه‌گه‌ڕێین له دووی ئه‌و فه‌زا ناجۆرانه‌ی، که ده‌بێته هۆی ڕه‌خسانی زمانی تووند‌و له‌که‌دارکردنی ده‌قه زیندووه‌کان، پێویسته لێره به‌دوا کۆی هه‌موو ڕقه‌کانی دونیای ئه‌ده‌بی کورد، دوور خه‌ینه‌وهو له جێی ئه‌ودا جه‌نگه هزری و مه‌عرییفییه‌کان بخوڵقێنین، بۆپێشخستنی داهێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌و قه‌ڵه‌مه‌کانی ئێستا و ئاینده‌ی کتێبخانه‌ی کوردیی، بۆ زه‌نگینکردنی زمانی ڕه‌خنه به دید و دێباتی سه‌رده‌میانه‌ی نوێخواز له به‌رامبه‌ر جوانکردن و ئارایشکردنی ده‌قه زیندوه‌کانی وه‌ک (ڕۆمان، چیرۆک، شیعر) و گشت ژانره گرنگه‌کانی ئه‌ده‌ب و گشت ژانرەکانی تری دونیای داهێنان.
هه‌موو شیعرێکی جوان، خاوه‌نی دیالۆگ و سیناریۆییه‌که له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، که ده‌توانین له ڕێگه‌ی جوانی زمان و پێکهاته زه‌نگینه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ده‌قدا بیاندۆزینه‌وه، ژبه‌ر هه‌ندێ پێویست ده‌کات شیعر به وردی بخوێنرێته‌وه و دێباتی دڵگەرمانەی له‌سه‌ر بکرێ. خاڵی گونجاوی سه‌رنج ئه‌وه‌یه، که له‌نێو هه‌موو ده‌قێکی شیعردا، ده‌توانین ده‌قێکی نوێی شیعر بدۆزینه‌وه، هه‌ر له ڕێگه‌ی جوانی زمان و واتای دروسته‌وه شیعر‌و سیناریۆی دونیای شته‌کان به‌دی ده‌که‌ین و تۆن و جووڵه مێژووی و هه‌نوکه‌یییه‌کان بدۆزینه‌وه، ئه‌و جوڵانه‌ی که زه‌مه‌نێک به‌ر له ئێستا ڕوویانداوەو سروشت له‌گه‌ڵ خۆیدا خوڵقاندوونی به جۆرێک که شاعیره هۆشیاره‌کان، له ڕاسته‌ڕێی شیعره‌وه نیشانمان ده‌ده‌ن، به‌پێی ئه‌و بازنه مێژووییه که مرۆڤایه‌تی دروستی کردووه، ده‌بینین که یۆنانییه‌کان، گه‌لێ ئاشکراتر خودایان جوانکردووه، وه‌ک دروستکردنی خواکان له‌په‌یکه‌رو پاشان پارستنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی عه‌وام و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه، نموونه‌ی وه‌ک خودای (جوانی، باران، موزیک، شه‌راب، هادیس) که هه‌موو گریکییەکان له‌م په‌رستن و جوانییه‌دا به‌شداربوون، وه‌لێ کاتێک ده‌قی شیعری (خودا ده‌یه‌وێ پشوو بدات)که به قه‌ڵه‌می شاعیر (قوبادی جه‌لیزاده) نووسراوه، ئه‌و پێمانده‌ڵێت: خودا وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی ماندوو بووه و ئیدی ناتوانێ ده‌ستی بگاته ئه‌و شوێنانه‌ی که تاوانی تێدا ده‌کرێت.
(خودا له‌سه‌ر که‌پرێک پاڵکه‌وتووه،
له ڕه‌شه ڕێحانه.
خودا به ته‌نیشت خۆیه‌وه
شمشێره‌که‌ی درێژ کردووه.
خودا ماندوو بووە
خودا پێغه‌مبه‌ره‌کانی ئیزن دا.
خودا بە فریشته‌کانی گووت:
بڕۆن شوو بکه‌ن.
خودا باوێشک دەدات
خودا حەز دەکات بخەوێت.)