826 عیراق

لە یەکەم رۆژى جەژن نزیکەى ٢٠٠ توشبووى نوێى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم تۆمار کران

08:42 - 24/05/2020

"زەمەن" 

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ١٩٧ توشبووى نوێى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون کە ٢٢ توشبوویان لە هەرێمى کوردستانن.

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى و ژینگەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، 197 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تۆماركراون، لەو ژمارەیە ٨ کەسیان لە هەولێرن و ٨ کەسیان لە سلێمانین و شەش کەسیشیان لە پارێزگاى دهۆکن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، توشبووەکان ١٤ کەسیان لە بەغدان و ١٨ لە کەربەلا و یەک لە دیالە و سێ لە دیوانییە و یەک لە میسان و یەک لە بابل و چوار لە زیقار و دوو توشبووش لە سەڵاحەدینن.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاشکراشیکردووە، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا  153 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌شت كه‌سیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن