ئابوری

ریزبەندى ئەو وەزارەتانەى لە سەرەتاوە مووچە وەردەگرن

07:19 - 02/05/2020 134153 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 

ئەمڕۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا  بەگوێرەی توانا داراییەکانی حکومەت، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات و "زەمەن" ریزبەندى ئەو وەزارەتانە بڵاودەکاتەوە کە لە سەرەتاوە مووچە وەردەگرن.


سەرچاوەیەکى ئاگادار لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، خشتەى دابەشکردنى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەکراوە و چاوەڕوانى ئەم بڕیارەى ئەمڕۆى حکومەت بوون بۆ ئەوەى دەست بە دابەشکردنى مووچە بکرێت و بە زوترین کات دەست پێدەکات.

سەرچاوەکەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ئاشکرایکرد، بەو پێیەى مانگى رابردوو، لەسەرەتاوە مووچەى وەزارەتى تەندروستى و ناوخۆ دابەشکراوە، بۆ ئەم مانگەش لە سەرەتاوە مووچەى وەزارەتەکانى تەندروستى و ناوخۆ دابەشدەکرێت کە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، لە دواى وەزارەتى تەندروستى و ناوخۆ، مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و هێزەکانى ٧٠ و٨٠ دابەشدەکرێت.

 

حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە، لەو بڕە ٤٥٣ ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات کە بۆ ئەم مانگە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکى نەناردووە و ئەوەی تریشی وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement