بۆ ڕۆژووانان.. ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن
05:47 - 23/04/2020
"زەمەن"
ڕه‌نگه کاته‌کانی لە مانگی رەمەزان به ئاسانی تێنه‌په‌ڕن و به هۆی برسێتی و توینێتی ،پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه‌یه بکەین که دوور بکه‌ویته‌وه له خواردنه سوێر و چه‌وره‌کان له پارشێودا که دوورت ده‌خاته‌وه له توینێتی و ئازاری گه‌ده.
لێره‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ک ده‌خه‌ینه‌ڕوو که وا ده‌کات ڕۆژووه‌که‌ی به ئاسانی تێبپه‌ڕێت.
١- خواردنی ٨ په‌رداخ ئاو یارمه‌تیده‌ره تا هه‌ست به ماندوبوونی زۆر نه‌که‌یت.
٢- خواردنی کاربۆهیدرات وزه‌یه‌کی باشت ده‌داتێ به درێژایی ڕۆژ.
٣- خواردنی ماست و شیر یه‌کێکه له‌خواردنە باشەکان که جه‌سته له وشکبوونه‌وه ده‌پارێزێت.
٤- له پاش نان خواردن دوور بکه‌ونەوە له خواردنی شیرینی.
٥- خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌کان وا ده‌کات بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ هه‌ست به تێری بکه‌یت.
٦- هه‌وڵ بده کاته‌کانت ڕیک بخه‌یت و ڕۆژه‌که‌ت به پلان بێت.
٧- خه‌وتن و حه‌وانه‌وه به ڕێژه‌ی پێویست بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له سه‌رئێشه به درێژایی ڕۆژ.
٨- بیرکردنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه به درێژایی ڕۆژ وا ده‌کات کاته‌کان دره‌نگ تێپه‌ڕ ببن، هه‌ر بۆیه خۆت سه‌رقاڵ بکه به بابه‌ته‌کانی دیکه‌وه.
٩- هه‌وڵ بده وه‌رزش بکه‌یت له‌م مانگه‌دا، وه‌رزشی یۆگاش باشترینه‌کانه.