دوو هۆكار دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگرتووه
03:55 - 25/03/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی
دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" ئه‌نجامیداوه، له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی حكومه‌ت مووچه‌ی راگرتووه.
"زه‌مه‌ن" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه زانیویه‌تی كه هۆكاری یه‌كه‌م بۆ وه‌ستانی
مووچه نه‌گه‌یشتنی بڕه پاره‌ی بودجه‌كه‌ی به‌غدایه، ئه‌گه‌رچی سێ رۆژه وه‌زیری
دارایی عێراق ئیمزای له‌سه‌ر خه‌رجكردنی كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه، به‌و
پێیه‌ی دەوام له به‌غدا راگیراوه، بۆیه بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌ر نه‌بونی دەوام
ته‌حویلی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراقی نه‌كردووه.
هۆكاری دووه‌میش
بریتییه له نه‌مانی پاره‌ی پێویست له‌لای حكومه‌ت، به‌وپێیه‌ی ماوه‌ی نزیكه‌ی
مانگێكه ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان راوه‌ستێنراوه‌و داهاتی ناوخۆ له‌م مانگه‌دا نزیك
ده‌بێته‌وه له سفر به‌و پێیه‌ی فه‌رمانگه‌ی باج و هاتووچۆ و تاپۆ، ده‌وامیان راگیراوه.
سه‌رچاوه
ئاگاداره‌كه‌ی "زه‌مه‌ن" وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی بڕێك پاره‌ی له‌به‌رده‌سته،
به‌ڵام بڕه‌كه كه‌مه‌و بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانكراوه‌و له‌حاڵه‌تی ته‌رخانكردنیشی
بۆ مووچه به‌شی دوو سێ وه‌زاره‌تی بچوك و
ده‌سته ده‌كات. نه‌ك وه‌زاره‌ته گه‌وره‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و
شاره‌وانی. بۆیه حكومه‌ت چاوه‌رێی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غداو هاتنه‌وه‌ی پاره‌ی
فرۆشی نه‌وته‌كه‌یه‌تی.
حكومەتی هەرێم بۆ
دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە، لەو بڕە ٤٥٢
ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی وەزارەتی سامانە سروشییەكانی
هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.