هەمەڕەنگ

سنە بەرد بە کۆرۆناوە دەنێت

03:36 - 15/03/2020 433 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

لە کارێکی هونەریدا بەهزاد تارا لە شاری سنە بە درووستکردنی کاریکاتێرێک هەوڵیدا توانای خەڵکی شاری سنە بەرامبەر ڕووبەرووبونەوەی کۆرۆنا نیشان بدات و پەیکەرێکی ناسراوی مەیدانێکی شاری سنەی کردووە بە ڕەمزی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

هونەرمەند، بەهزاد تارا، لەو کاریکاتێرەدا پەیکەرەکەی مەیدانی ئازادیی سنەی کردووەتە ڕەمزێک کە بە دار دالاسیکێک ڤایرووسی کرۆنای کردۆتە ئامانج، بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و ڕەچاوکردنی هەلومەرجی تەندروستی لە لایەن پەیکەرەوەکەوە خاڵی بەرچاوی ئەو کاریکاتێرەیە.

 

ئەو هونەرمەندە کوردە هەوڵیداوە لە ڕێگەی ڕەنگەکانی کاریکاتێرەکەیەوە و هەروەها شێوازی وەستانی پەیکەرەکە نیشانی دەدات کە خەڵكی سنە دەیەوێت رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێتەوە.

 تا ئێستا لە شاری سنە ١٣٤ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement