بە فەرمى لە بارەى یارییەکەى ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتییەوە بڕیاردرا
07:19 - 12/03/2020
"زەمەن"
یەکێتى تۆپى پێى
ئەوروپا بە فەرمى بڕیاریدا، یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر ستی لە چامپیۆنسلیگ دوابخرێت.
یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕیاردا یارى نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر ستی لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بۆ کاتێکى نادیار دوابخرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەردوو یانەی تۆپی پێ و باسکەی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی بوونی یاریزانێک کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە کەرەنتین کران.