شاباز زەمانی: شۆڕش لە گۆرانی کوردیدا دەکەم
04:50 - 26/01/2020
"زەمەن"
هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاباز زەمانی نوێترین کاری هونەری بڵاودەکاتەوە، بە شۆڕش ناوی دەبات لەناو گۆرانی کوردیدا.
شاباز زەمانی لە ڕێگەی تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە
هەواڵی نوێترین کاری هونەری ئاشکرا دەکات کە بڵاوکردنەوەی کلیپێکە بە ناوی (ڤینۆس) ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەند
خۆییەتی یەکێکە لە گۆرانییەکانی ناو ئەلبوومی چەتر.
شاباز لەسەر بەرهەمە نوێیەکەی دەڵێت "گۆرانی
ڤینۆس شۆڕشێك له گۆرانی و میوزیكی كوردیدا".
شاباز زهمانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە،
لە ساڵی 2010 دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوهنى دوو ئەلبووم و چەندین گۆرانی و کلیپە، دواین کاری هونەری بڵاوکردنەوەی کلیپی چەتر بوو.