6480 ئابوری

وەزارەتى دارایى بە فەرمى خشتەى دابەشکردنى موچەى راگەیاند

03:21 - 07/11/2019

"زەمەن"

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم بە فەرمى خشتەى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە و هەفتەى داهاتوو چەند شوێنێک موچە وەردەگرن.

بە گوێرەى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم کە بۆ دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن" نێردراوە، رۆژى یەکشەممە، موچەى هێزەکانى ٧٠ و ٨٠ ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، ڕۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی و چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

بە وتەى ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایى، کۆتا ڕۆژی هەفتەکەش مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.


ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە، موچەى لیواکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەشکرا.


حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە، لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن