998 هەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ...بەهۆی وێنەی سێڵفییەوە بوکێک و سێ ئەندامی خێزانەکەی گیانیانلەدەستدا

12:27 - 08/10/2019

"زەمەن "

لەسەر بەنداوێکی تامیل نادو لە هندستان،  بوکێک و سێ ئەندامی خێزانەکەی بەهۆی وێنەی سێلفییەوە، گیانیانلەدەستدا.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە، لە رۆژی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا، بۆ گرتنی وێنەی سێلفی، بوک و زاوایەک لەگەڵ چوار ئەندامی خێزانەکەیان وێنەیەکی سێڵفی دەگرن و بەهۆییەوە چوار کەسیان گیان لەدەستدەدەن.

 

لەبارەی رووداوەکەوە پۆلیسی ناوخۆی ئەو ناوچەیە دەڵێت، زاوا کە وێنەی سێڵفییەکەی گرتوە لەگەڵ ژنێکدا رزگاری بوە، بەڵام بوکەکە و سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکەیان کەوتونەتە ناو ئاوەکەوەو گیانیانلەدەستداوە.

 

بەپێی ئاماری پەیمانگای ئیندیان ئنستتیوتی ئۆف میدکاڵ سساینز، لەساڵی 2011 تا 2017 ، 259 کەس بەهۆی گرتنی وێنەی سێلفییەوە گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرترینیان لە هندستان بوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن