856 هەمەڕەنگ

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ هەواڵێکت پێ دەڵێت؟

08:44 - 08/10/2019

"زەمەن"

شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 8-10-2019ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.


کاوڕ
کەسێکی زۆر لەسەرخۆ و هێمن و باشیت لە کارەکتدا حەزت لە بێزارکردن نیە و گرنگی زۆر بە خۆشەویستەکەت دەدەیت و هەمیشە هەوڵدەدەیت دڵخۆشی کەیت.

گا
 توانایەکی باشت هەیە بۆ رووبەروبونەوەی ئەو کێشانەی دێنە بەردەمت،  گرنگی زۆر بەخۆشەویستەکەت دەدەیت و  ژیانێکی خۆشتان هەیە پێکەوە، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە و تەندروستیت پشتگوێ مەخە.

دووانە
چەندە سوپرایزێکت بۆ دەکرێت لە شوێنی کارەکەتدا بەمەش دڵخۆش دەبیت و چالاکتر دەبیت، هەوڵ بە بەردەوام لەگەڵ خۆشەویستەکەت بیت چونکە پێویستی پێتە، گوێ لە رێنماییەکانی پزیشک بگرە.

قرژاڵ
 لە ژیانی کارکردنتدا پەڕەیەکی نوێ هەڵدەرەوە تاوەکو بەردەوام بیت، چاوەڕوان بە بەخت یاوەرت دەبێت و کەسێک دێتە نێو ژیانتدا، لە ژاوەژاو دورکەوەو گەشتێک ئەنجامبدە.

 شێر
 ناتوانیت لە ژێر فشاردا کار بکەیت، بەڵام دەبێت کێشەی خێزانیت تێکەڵی کارەکەت مەکە، گرنگی بە هەستی دەوروبەرەکەت نادەیت، لەهەمانکاتیشدا کەسێکی سۆزداریت و هەمیشە هەوڵ دەدەیت دڵی بەرامبەرەکەت بەدەستبێنیت، گرنگی بە سیستمی خواردنت بدە.                                                                                                                                                                                                                              

فەریک
لە کارەکەت هەمیشە سەرکەوتوودەبیت و دەوروبەرەکەت لەخۆت رازی دەکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا تا بێت پتەوتر دەبێت، کێشی لەشت دابەزێنەو راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.

تەرازوو
 فشاری کارکردنت زۆر لەسەرە لەبەر ئەمە هەوڵبە هێوربیت بەردەوام، بە لێکتێگەیشتن و رێز گرفتەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چارەسەر بکە، باری تەندروستیت جێگیر نیە و سەردانی پزیشک بکە.

دوپشک
دەتوانیت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی درێژ کار بکەیت و دەوروبەرەکەت لەخۆت رازی کەیت، ژیان کۆتایی نەهاتوەو دەتوانیت کەسێکی نوێ بێنیتە ژیانتەوە، گرنگی بەخواردنی تەندروست بدە.

کەوان
لە شوێنی کارەکتدا مامەڵەکردنت بگۆڕە و لەگەڵ هاوپیشەکانت هاوڕێ بە، بە گفتوگۆکردن چارەسەری کێشەکانت بگە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، سەردانی پزشیک بکەو تەندروستیت جێگیر نیە.

گیسک
بەڕێوەبەرە نوێکەت لە کارەکەت گرنگیت پێدەدات چونکە خۆتت سەلماندوەو متمانەت بەدەستهێناوە، هاورێکانت خۆشیان دەوێیت و هاوکاریت دەکەن هەمیشە، ئازاری پشتت پشتگوێ مەخە و چارەسەر وەرگرە.


سەتڵ
چەند خەونێکت هەیە و دەدەوێت بێنیتە دی، هەموو هەوڵێکی خۆتی بۆ دەخەیتە گەڕ، حەز ناکەیت لای دەوروبەرەکەت وا دەرکەوی کە کەسێکی سۆزداری، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە خۆشەویستەکەت خۆش نەوێت، گرنگی زۆر بە تەندروستیت بدە.

نەهەنگ
پەشیمان مەبەوە لەو بڕیارانەی کە دەیدەیت، هەمیشە هەوڵدەدەیت خۆشەوسیتەکەت دڵخۆش کەیت و ژیانێکی ئارامتان هەبێت، دۆخی تەندروستیت جێگیرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن