711وتار

لە سواریی ئێسترو گوێدرێژەوە بۆ گەشتکردن بە بزنزکڵاس

8/7/2019 10:42:00 PM
سەعد محەمەد


جاران بەرپرسەکان ھەریەکەو سەرپەرشتی سەنگەرێکی ئەکرد.. ئێستا کوڕەکانیان ھەریەکەو سەرپەرشتی کافێیەک یان کافتریایەک! 
جاران بەرپرسەکان بە گۆزەو سەتڵ و قابلەمە ئاویان لە کانی ھەڵئەگۆزی.. کوڕی ھەنێکیان ئێستا بە تەنکەرو بۆری.. نەوت ھەڵئەگۆزن! 
جاران بەرپرسەکان ھەفتەی جارێ چالاکیەکی قارەمانانەیان ئەنجام ئەیا.. کوڕی زۆربەیان ئێستا، ھەفتەی جارێ ھاوس پارتیەک ڕێک ئەخا! 
جاران بەرپرسەکان بە سواریی ئێسترو کەر لەم دێ بۆ ئەو دێ ئەڕۆیشتن.. کوڕی زۆربەیان ئێستا بە بزنزکڵاس لە سلێمانی و ھەولێرەوە ئەچن بۆ شانزەلیزێ و کەتەلۆنیا! 
جاران بەرپرسەکان لە وڵاتانی دەرەوە ھاوکاریان کۆئەکردەوە بۆ شۆڕشەکانی کوردستان.. کوڕەکانیان ئێستا وەکو ڕەددی جەمیل پارەی کوردستان ئەبەنە وڵاتانی دەرەوەو ھاوکاریان ئەکەنەوە. 
يەکەم: ئەرێ یەکێتی کەی کۆنگرە ئەبەسێ؟
دوەم : با گۆڕان بیبەسێ ئەوانیش ئەیبەسن
یەکەم: کەواتە (با گوڵە بێتۆ لە کانی)!!
دوەم: بۆ ؟؟ 
یەکەم: لەسەر چەن ئەڵێی با بیبەسسین، کەی کەڵەشێرە ئیزعاجەكەی ماڵەکەی ئەمدیومان ھێلکەی کرد.. ئینجا ئەمانەش کۆنگرە ئەکەن.
شەش 
عەجایەبەکەی کوردستان:
١ - وەزیری خوێندنی باڵا ئینگلیزی نازانێ..ئیتر نازانم بۆ عەرەبی!
٢ - ئەو موزیعی تەلەفزیۆنەی باسی گەندەڵی و زۆریی موچەی وەزیر ئەکا، خۆی مەعاشەکەی بەقەو مەعاشی ١٢ وەزیرە.
٣ - دە دوانزە ساڵە معارەزەیەو ئەنوسێ و مزاھەرە ئەکا کەچی ئێستاش بە ئۆپۆزیسیۆن ئەڵێ ئۆپۆزیسوێن!
٤ - گۆڕان ١٢ کورسی ھێناوەو بەشی ٢٤ کورسی خەڵک سیڤی بۆ بردوە.
٥ - جادەی (سەھۆڵەکە) شەوانە زۆرترین (خەڵوز)ی تیا ئەسوتێنرێ و (دارە سوتاوەکە)‌ش بەڕۆژا زۆرترین (سەھۆڵ)ی تیا ئەفرۆشرێ! 
٦ - لە ھەموو دنیا قاوە بەڕۆژا ئەخورێ، لای خۆمان لە دوای ئێوارەوە پرۆسەکە دەستپێئەکا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن