پارێزگاری سلێمانی، لە مامۆستا جەمال عەبدولەوە ھەتا دکتۆر ھەڤاڵ!
12/14/2020 2:53:00 PM
سەعد محەمەد
٢٨ ساڵ پێش ئێستا، بەڕێز مامۆستا جەمال عەبدول
پارێزگاری سلێمانی بو؛ لە نزیکی ٢٠٠ مەتر لەولای ئۆفیسی پارێزگاریەکەیەوە شەڕ ھەڵگیرسا،
جگە لە دەیان تەسفیاتی جەستەیی و، شەڕەکانی تری ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی شار(شەڕی
لای ماڵەکەی فایەقە ڕەش و شەڕی لای ماڵەکەی کاکە حەمە لە بەختیاری و ...) سەدان و ھەزاران کەس بە ھۆی ئاگری ئەو شەڕانەوە
کوژران و ماڵیان سوتێنراو تاڵانکرا.
من نازانم ڕۆڵ و
کاریگەری میدیا لەو سەردەمەیا تا چ ئاستێک بوەو چۆن مامەڵەی لەگەڵ کردوە، بەڵام دڵنیام
لەوەی دانیشتوانی سلێمانی تێکڕا زانیویانە کە؛ سلێمانی ستۆکھۆڵم نیە، حوکمی ئەو شارەو شارەکانی تریش بە دەست پیاوە سەربازیەکانی
حیزبە.. نەک مامۆستا جەمال عەبدول! ھەر ئەوەشە
کە مامۆستا جەمال عەبدولی وەکو ناوێکی درەوشاوە لە مێژوی سلێمانیا تۆمار کردوە.
ئەوەی ئێستا بەدی
ئەکرێ، بونی میدیایەکی ئەھلی ساختەیە؛ بە شەوا لەگەڵ جەلادەکانا دائەنیشن و پارەیان
لێوەرئەگرن و ، بە ڕۆژیشا وای نیشان ئەیەن
کە بەرگری لە قوربانیەکان ئەکەن!
بە جۆرێ
فۆکەسیان خستوەتە سەر ھەڤاڵ ئەبوبەکر یەکێ نەزانێ ئێرە ستۆکھۆڵمەو ، پارێزگار..بکوژو
ببڕ خۆیەتی!
ھەر بە ڕاست!! پێتانوایە دام و دەزگا ئەمنیەکانی ئەم شارە فەرمان لە ھەڤاڵ
ئەبوبەکرەوە وەرئەگرن؟
بەڕاست؟ پێتانوایە ئەوە ھەڤاڵە ئەتوانێ فەرمانی تەقەکردن و بڵاوەپێکردن و گرتن دەربکا!! ئەگەر(بڕواتان وایە)..پێویستە خۆتان
نەجات بدەن لەو وەھمەی کە پێتانوایە ئێوە
لە ستۆکھۆڵمن، نەک لە وڵاتێکا کە تفەنگچی و قاچاخچی حوکمی ئەکا!!
لەو کابرایە گەڕێن؛
ھەرنەبێ و بۆ نمایشیش بێ دەست بەسەر سەری
کاڵفامێکی شارا ئەھێنێ، ھەر نەبێ نەبێ ئەیەوێ
بە مەرحەباو سەلام کردن و پێشوازی کردن لە
خەلک خزمەتێکی بچوکی ئەم شارە بکاو لە غەمەکانیان کەمبکاتەوە..
ئەگەر ئەڵێن (بێ
دەسەڵاتە با دەست لە کار بکێشێتەوە)،، وا دەستی لە کاریش کێشایەوە..چ شتێک حەل ئەبێ؟
غەیری ئەوەی کادیرێکی ملکەچی تفەنگباز ئەخەنە
شوێنەکەی و ئاو بێنەو دەست بشۆ.
کێشەکە ئەوەیە کە
؛ کۆمەڵێ ڕۆژنامەنوس ڕەشمەی
میدیای بەناو ئەھلیان گرتوەو بە دڵی ئەو کەسانەی ئالیکیان ئەدەنێ خەڵک ئەگەوجێنن.
من لەو جۆرانە نیم کە دوای ھاژوھوژی پۆپۆلیزم بکەوم؛ دکتۆر ھەڤاڵ
سەری بەرزە بەقەد مامۆستا جەمال عەبدول، سەرەڕای بونی دەیان تێبینم لەسەر بێدەنگیەکەی لە ھەنێ حاڵەتدا کە پێویستە
قسەی ھەبێ.
چ دەبەنگیەکە !
تەبریئەی ئەو ھەمو سمێڵ بۆیاخ و ورگزلە تفەنگچیانە بکەیت و ، ھەڤاڵ ئەبوبەکر بە جەللاد
بزانیت!.