1159وتار

بێ ئەخلاقی سیاسی...

11/8/2021 10:13:00 AM
محەمەد رەئوف

هەموویان دەچنەوە سەر رێچكەكەی یەكێتی و پارتی .. رەخنەیەك یان قسەیەك بە دڵی ئەوان نەبێت بەسە بۆ ئەوەی رووی راستەقینەیان دەركەوێت... هەمان فاشیەت و تیرۆری فیكری ئەوانەی لەدەرەوەی خۆتن.. ( هەركەس لەگەڵم نەبێت سەربە دەسەڵاتە)..

نەگبەتی ئەو خەڵكە رەشوڕووتە ئەوەیە هەر كەس دێت بەشوێن پێی یەكێتی و پارتیدا هەمان فاشیەت و عەقڵی سڕینەوەی ئەوانی هەیە...

لە كورتە هەواڵێكدا هەرناوی ( قەرزی كۆمپانیا،، پشك ،، هەواڵی دروستبونی حزبێكی تازە) بڵاو بكەرەوە ئیتر بەسە بۆ ئەوەی سەرۆچكەكە توڕە بێت و ئەمر بە شاگردەكانی بكات لە پەیجە سێبەرە ئاشكرا دیارەكانیەوە پەلامارت بدەن و درۆت بۆ هەڵبەستن..تەحەداش دەكەم ........

- نە (20 ملیۆن) دۆلارمان لە كۆمپانیای نۆكان وەرگرتووە بۆ دروستكردنی شوقەكان و نە پشكی (46) شوقەمان داوە بە سەركردەكانی یەكێتی..

- نە لە پارتی پاراوینەتەوە بۆ دواخستنی (42 ملیار) دینار قەرزی كۆمپانیاكەمان و نە بەناوی پشكەوە پارەی دەیان هەزار خەڵكی رەشوروتمان هەڵلوشیوە..

- نە چەندجار چوینە بۆ گوڵە خانە بۆ ئەوەی رێگەی چون بۆ لای بارزانیمان پێنیشان بدەن...

-  نەلەسەر پەیجی فەیك و سێبەر لە زیندان (لاقەكراوین) و .......

دەیان چەتەی سیاسی لەم وڵاتەدا هەیەو ئەم میللەتە پێویستی بە چەتەی سیاسی تر نیە، دەیان ساختەچی و قۆڵبڕی سیاسی لەم مەملەكەتدا درووست بوون، نازانم ئیتر لە كوێدا دەوەستن...

خەڵكی لە خەیاڵی ئەوەیە هێزێك درووست بێت و حزبە بازرگان و سیاسە قۆڵبڕەكانیان لە كۆڵبكاتەوە، بەڵام ئەوەی درووست دەبێت قۆڵبڕتر و ساختەچیترو فێڵبازترەو ئەویش چەند ساڵێك سواری ملی ئەو خەڵكە رەشوڕووتە دەبێت...

تەمەنا دەكەم هەرچی بازرگانی سیاسی حزبە باڵا دەستەكان هەیە ژەهر خوارد بكرێن و هێزێكی سیاسی نوێی مەدەنی دروست بێت كە (بە ئەخلاقەوە) سیاسیەت بكات و فێڵ لە خەڵكی نەكات و رەخنەو بیری جیای قبوڵ بێت و خەڵكی پشتیوانی بكەن و بیكەنە هێزی یەكەمی گۆڕەپانەكە ...

لوتبەرزی و غرور بە هێنانی كورسیەوە (لەبری سنگفراوانی و پەلهاویشتنی لێبوردەیی و پەیوەندی درووست) دواجار چارەنوس دیارو روونە  ..

 بەڵام بەداخەوە ئەو عەقڵیەتەی كە هەیە هێندەی بۆنی فاشیەتی بەرپرسانی یەكێتی و پارتی لێدێت هێندە بۆنی هێزێكی مەدەنی ئازادیخوازی لێنایات... كە جێگەی ئومێد بێت.. هەر رۆژەی پەلاماری كەسێك و درۆ بۆ كەسێك درووست دەكات تەنیا بۆ جوانكردنی دەم و چاوی ناشرینی خۆی...

جا تۆ لای خۆی حزبی هەیەو دەیەوێت دەسەڵات بگریتە دەست بەڵام هەر چاوی لای پەیجی فەیك و سێبەرو ئیشی پیسە... من نازانم كەسێك پەیجی خۆ و میدیای خۆی هەبێت چی پێویستی بە پەیجی ساختەو سێبەرە بۆچی راست و رەوان سیاسەت ناكەیت كەس هەیە نەزانێت ئەو پەیجانە هی تۆن و یەك دێڕ دەنوسیت بۆ هەموویان دەنێریت ....
بەڵام بەخوا راستیان وتووە... دەڵێن:
كەرێك كورتانی زێڕو تەڵا بێت
قامیشی شەكر لە باتی گیا بێت
جوبرائیل بێنە بیكە مەیتەری
 قەت تەركی ناكا رەوشتی كەری


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن