زمان وەک چەکێکی سیاسی
3/2/2024 7:06:00 PM
لوقمان قهنبهری
زمان تەنیا ئامرازی پەیوەندییەکان و قسەکردن نییە؛ بەڵکو زمان دەتوانێت چەکێکی سیاسی زۆر مەترسیدار بێت و هەروەها چارەنووسی زۆرێک لە گەلان دیاری دەکات. بە هەمان ئاراستە ئه¬مڕۆ حکوومه¬تی ناوه¬ندی له تورکیا،عێراق و ئێران به دوو شێوه چوونه¬ ته ناو شه¬ڕی کورده¬ وه. یەکەم ڕێگای شەڕ بریتیە لە ڕووبەڕووبوونەوە سەخت یا شێوازی ڕەقەکاڵا، ئەم شێوازە لە کۆنەوە هەبووە؛ بۆ نمونە دەتوانین ئاماژە بە هێرشی مووشەکی و میلیتاریزەکردنی ناوچە کوردنشینەکان بکەین .ڕێگای دووەمی شەڕ لە دژی کورد لە شێوەی شەڕێکی نەرم دژ بە زمان و عەقڵی کورد بەدی دێت. بەم شێوەیە حکومەتەکان زمانی هەژموونکراوی تورکی، فارسی یان عەرەبی وەک چەکێک بۆ لەناوبردن و سەرکوتکردنی کورد بەکاردەهێنن. بۆ نموونه زۆر جار له لایه¬ن به ڕپرسانی حکوومه¬تیه¬وه بیستراوه که کورد جوداخوازه و بۆ یه¬کپارچه¬یی خاکی ئێران مه ترسیداره. بە واتایەکی تر، دەربڕینی دوو چەمکی جوداخوازی و یەکپارچەیی خاکی لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە دوو نموونەی ڕوونن بۆ بەکارهێنانی زمان وەک چەکێکی سیاسی بۆ پاساودان و شەرعیەتدان بە سیاسەتەکانی دژە کورد لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە. بەتایبەت کاتێک حکومەتی ناوەندی ڕووبەڕووی قەیرانی ناوخۆ دەبنەوە. هەروەها کاتێک حکومەت زمانی ئایین بەکاردەهێنێت بۆ بێلایەنکردنی مەیلی ناسیۆنالیستی لە ناوچە کوردستانییەکان، ئەوە نموونەیەکی دیکەی ڕوون و ئاشکرایە کە حکومەت زمان وەک چەکێکی سیاسی لە دژی کورد بەکار دەهێنێت. لەم ڕووەوە ماوەیەکی زۆرە حکومەتی ناوەندی هەوڵی داوە زمان وەک چەکێکی سیاسی بەکاربهێنێت لە پێناو داگیرکردن و کۆنترۆڵکردنی عەقڵی مرۆڤی کورد و هەروەها بێبەشکردنی لە خەیاڵ و بیری کوردی. یەکێک لە کاریگەرییە گرنگەکانی فەتحکردنی عەقڵ و زمانی کوردی ئەوە بووە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زۆرێک لە نووسەران و شاعیر و توێژەرانی کورد ناچاربوون بەرهەمە فیکرییەکانیان بە زمانێکی بێگانە بنووسن، چونکە توانای نووسین و خوێندنەوە و خەیاڵیان بە زمانی کوردی نەبووە . بۆیە دەکرێ بڵێین عەقڵ و هزریان لە خزمەتی نەتەوەی کورددا نەبووە، چونکە عەقڵ و زمانیان نەیتوانیوە لە عەقڵ و هزری زمانی باڵادەست دەربچێت. بۆیە لەم سەردەمەدا بۆ کورد گرنگی زمان و بوژانەوەی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زمانی بێگانە زۆر لە ڕابردوو گرنگتر بووە. بە واتایەکی تر باشترە زمانی کوردی وەک چەکێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زمانی بێگانە بەکاربهێنرێت. لە کۆتاییدا دەتوانرێت بڵێین گرنگی زمان لەوە سەرچاوە دەگرێت کە بوون و بە واتایەکی تر شوناسی تاک و دەستەجەمعی کورد پەیوەندییەکی بەهێزی بە زمانی کوردییەوە هەیە؛ بۆیە پاراستنی زمانی کوردی بە واتای پاراستنی شوناسی کورد و ناسنامەی نەتەوەیی کوردە.