328وتار

نیشاندانی تۆمەتبار بە " وێنە و ڤیدیۆ"

1/6/2022 7:04:00 PM
شاڵاو ئەبوبەکر عەلی


ماوەیەکە لێرە و لەوێ خەریکە دەبێتە دیاردە لەسەر تاوانەکانە جۆر بە جۆرەکان ناوی کورت کراوە و ڤیدیۆ و وێنەی تۆمەتباران بە ئاشکرا یان " مشفر" ی لە تیڤی یەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەندرێت جا بە دانپێدان  بێت یان وەک هەواڵ 

سەرەتای ئەم حاڵەتانە بۆ دەستگیرکردنی گروپە تیرۆریستییەکان دەگەڕێتەوە دوای دان نان بە تاوانەکانیان بڵاو دەکرانەوە ، بەڵام ئێستا بەوانەوە ناوەستێت و تۆمەتبارانی کەیسی ئاسایی بڵاو دەکرێنەوە.

لە کاتێکدا لە هیچ کام لە یاسا عقابی یەکان و یاساکانی ڕێوشوێنەکانی دادگایی کردنی سزایی عێراقی دا نەهاتووە کە لایەنەکانی لێکۆڵینەوە ئەو مافەیان هەبێت بە پرس یان بێ ئاگاداری تۆمەتبار وێنە و ناو و وتەکان و دانپێدانانەکانیان بڵاو بکرێتەوە

بە پێچەوانەوە

لە ماددە 57 لە  " قانون أصول محاكمات جزائیە" دا بە ڕوونی نهێنی  لێکۆڵینەوە " سرية تحقيق" هاتووە و یەکێک لە مەرجەکانی لێکۆڵینەوە ئەوەیە بە نهێنی بێت جگە لە تۆمەتبار و پارێزەر و ئەو کەسانەی دادوەر ڕێیان دەدات نابێت هیچ کەسێکێ تر ئاگاداری ڕەوتی لێکۆڵینەوە بێت

تەنانەت نابێت هیچ وتەیەک لە تۆمەتبار وەربگیرێت بەڵکو دەبێت لە محضری لێکۆڵینەوەکان دا بنوسرێت و بکرێتە پەراوی لێکۆڵینەوەکەی چ جای ئەوەی بگات بە بڵاە کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و بابەتی لێکۆڵینەوە لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکان دا

تەنانەت ئەگەر بیانووش بۆ ئەم کارە ئەگەر ئەوە بێت نیشانی خەڵک بدرێن و ڕای گشتی لێی ئاگادار بێت یان خەڵک لێوەی تەمبێ ببێت !

جگە لە بیرکردنەوەیەکی هەڵە هیچی دی نییە بەڵکو ئەو ئامانجە بە دادگایی کردنی عادیلانە و دادپەروەر دێتە دی نەک بە بڵاو کردنەوە و شکاندنی کەسایەتی کەسی تۆمەتبار و دانپێدانانی سەر شاشەکان

چونکە لە کۆتایی دا تۆمەتباران جگە لە خۆیان خێزان و منداڵیان هەیە و کاریگەری خراپی نەرێنی لەسەر یان دروست دەکات و کێشەی دیکەی بە دوادادێت..

هەموو جار وتومانە یاساکانی عێراق ڕاستە کۆنن بەڵام یاسای باش و ڕاقین بەڵام بە داخەوە لایەناکانی جێبەجێکاری یاسا خۆیان پێشێلی دەکەن.

پارێزەر

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن