بێزوکردن بەحکومەتەوە یاخود پلانی A B C؟
3/5/2019 12:34:00 PM
بەرهەم مستەفا
ئێستا بۆ هەموولایەک دەرکەوت کەتیمی دانوستانی گۆڕان چ بڕیاڕێکی دروست و حەکیمانەیاندا ٫ دەرکەوت رێکەوتن و بەشداریکردنیان لەحکومەت ٫لەگەڵ پارتی٫ لەپێناو دۆخێکی باشتر بوو بۆ هەرێم ٫٫ کارەساتە خۆت بەهەڵسوڕاوی گۆڕان بزانی و شوێن ئەو گەڕەلاوژەو تەشهیرەی یەکێتی بکەویت کە دەرهەق بە رێکەوتنەکەی گۆڕان و پارتی کرا، کارەساتە بەشێک لە خەڵکانی دەرەوەی بزوتنەوەکە بەناوی چاودێری سیاسی و ڕۆشنبیرەوە کەوتنە هەڵەیەکەوە کەخوێندنەوەکەیان نەک دروست نەبوو بەڵکو چوە خانەی بێ ئاگایی و تێنەگەیشتن لەسیاسەت ! ٫٫ ئێستا لەخۆتان بپرسن پلانی ABC چی لێهات ؟۰۰ ئەزانن هیچ نەبوو جگە لەدرۆیەکی گەورەو حەزێکی یەکێتی بەتامی بێزوکردن بەحکومەتەوە ٫ ئەرێ بۆچی رێکەوتنی گۆڕان تەسلیم بوون بوو بەپارتی ؟ بەڵام رێکەوتنی یەکێتی و پارتی خۆشگوزەرانی بوو ؟!
ئێستا دەرکەوت کەسیاسەت بەوکەسانە ناکرێ کە سەر پێیی بڕیاڕ ئەدەن بەڵکو سیاسەت بە پشووی درێژ و خوێندنەوەی دۆخ و گرەوی بەرامبەر ئەکرێ کە ئامادەکراوە و کراوە لەسەرت گۆڕان توانی یارییەکە لەسودی خۆی و هاوڵاتیان کۆتایی پێ بهێنێت بەوەی ئامادە نەبوو کارتی سوتاوی هیچ لایەک زیندو بکاتەوە لەسەر حیسابی خۆی و خەڵکی، بەڵکو خاوەنی ڕوئیاو دنیابینی خۆی بوو .
یەکێتی گەرەکی بوو گۆڕان ڕابکێشێتە نێو یارییەکی فرەباڵ و نێو ماڵێکی پەرتەوازەی خۆیەوە و دواتر لەنیوەی ڕێگا گۆڕان بەجێبهێڵێت و بیکاتە قوربانی گرەوی دۆڕاوی خۆی بەرامبەر بە پارتی ٫ هەر بۆیە کاتێک بینی بزوتنەوەکە خاوەنی سیاسەتێکی سەرکەوتوانەی خۆیەتی خێرا کەوتنە تەشهیر و سوکایەتی بەرێکەوتنەکەی گۆڕان و پارتی.
بزوتنەوەی گۆڕان لەو ساتەی رێکەوتنەکەی واژۆ کرد نیەتی وەلانانی هیچ هێزێک نەبوو جگە لەبەشداریکردنی لەحکومەتێک بەپاکێج و بەرنامەی کارێک کە پڕاوپڕ بوو لە شەفافیەت و خزمەتگوزاری بەخەڵکی ٫ پێگەو قورسایی و ڕۆڵی ئەم بزوتنەوەیە لەو ساتە وەختەدا دۆست و ناحەزانی سەرسام کرد کەچەند سەرکەوتوانە توانی دوور لەتەشهیر و موزایەدە تیمی دانوستانی بگاتە ئەنجام، لە ئێستاشدا بزوتنەوەی گۆڕان خۆشحاڵە بەرێکەوتنی پارتی و یەکێتی لەپێناو زووتر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پێ ی وایە بەهەموو لایەک ئەتوانین خزمەت بەهاوڵاتیان بکەین نەک بەموزایەدە و شکاندنی یەکتر.