808وتار

گۆڕان وەك پڕۆژەیەك بۆئێستاو داهاتوو۰۰

2/22/2019 5:26:00 PM
بەرهەم مستەفا



بزووتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە كاری كردوە بۆ سەرخستنی پەیامێك كە خۆی لەچاكسازی سیاسی و كومەڵایەتی و ئیداریدا بینیوەتەوە٫ ئەمەش وەك گەیشتن بەڕێگایەك كە چ خەڵكی هەرێم چ پڕۆسە سیاسیەكەی بگەیەنێتە كەنارێكی ئارام٫  بیرمان نەچێ لەم پێناوەشدا قوربانیەكی زۆریداوە و سڵی نەكردۆتەوە لەوەی دەستكەوتی حیزبی بزووتنەوەكە بەكوێ ئەگات چونكە لەئەساسدا تێڕوانین و دنیا بینی ئەم هێزە بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك و ئاشتی كۆمەڵایەتی و بەدامەزراوەیی كردنی كۆی جومگەكانی وڵات بووە ۰
بێگومان هێزێك ئەمە تێڕوانینی بێت٫  ئەوا بێگومان دژایەتی و بەكەم سەیركردنی هەنگاوەكانی شتێكی سەیرنیە لەلایەن ئەوانەی كەئاشیان ناگەڕێت بەم مۆدێلەی گۆڕان ٫  هەربۆیە كاتێك تێڕوانینی  هێزێكی وەك بزوتنەوەی گۆڕان  سەیركردنێكی  گشتی یەو لەو پێناو باشتركردنی دۆخی سیاسی و ئابوری هەنگاو دەنێت ؛  ئەوا لەبەرژەوەندی تایبەتی و گیرفان پڕكردنی ئەو خەڵكانە نابێ كە سیاسەت وەك بازرگانی سەیرئەكەن و گەرەكیانە شەوانی سووری خۆیان بەردەوامبێ ۰ 
لەو ساتە وەختەی بزووتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە لە سەردەستی لەدایك بوو  تا ئەوساتەی بەشداربوو لەنێو حكومەتی هەرێم  هەمیشە پاكێجەكانی بزووتنەوەكە  بۆ خۆشگوزەرانی خەڵك بووە  هەربۆیە لەئێستادا گۆڕان وەك هێزێكی خاوەن پێگەو كاریگەر و یەكلاكەرەوە سەیر ئەكرێ و بەرنامەو كار و پاكێجەكانی لە ئێستاشدا  سوودی لێدەبینرێ ٫ مانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە لوتكەدا و  وەك هێزێك بۆ ئێستاو داهاتوی كوردستان لەخەیاڵەوە نیە بەڵكو ڕەنگدانەوەی هەنگاوی حەكیمانە و پڕ مەسئولیەتی ئەم هێزەیە٫٫  بەئێستاشەوە بزوتنەوەی گۆران ئامانجی پەراوێزخستنی هیچ هێزێكی ترنیە و بڕوای وایە كە قورسایی هەرهێزێك پەیوەستە بە جوڵەی سیاسی و خزمەت بەهاوڵاتیان نەك دروستكردنی خۆت لەسەر وەلانانی هیچ گروپ و لایەنێك !٫   بزوتنەوەی گۆڕان لەم پێناوەدا هەوڵەكانی خێراو جدی تر ئەكات تازووە حكومەتی هەرێم پێك بێت و چیتر  ژیانی هاوڵاتیان نەكرێتە قوربانی پۆستێك ٫ چیتر ناكرێ خەڵكی ئەم هەرێمە لەدڵە راوكێدا بژی و هەندێك هێزیش لەخەمی بڕینی پۆستكدابن بە باڵای خۆیان ٫ گۆڕان پێ ی وایە كاتی ئەوەهاتووە لەئاست جێبەجێكردنی  بەڵێنەكانی بانگەشە و خەمی خەڵكیدا هەنگاو بنێین ۰ 
چونكە ئەوەی گۆرانی لە لوتكەدا هێشتۆتەوە ئەم جۆرەیە لە دنیابینی٫ بۆیە دەكرێ بڵێین بزوتنەوەكە پڕۆژەیەكە بۆ ئێستا و داهاتوو۰

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن