نەمانی متمانە لە نێوان هاوڵاتی و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان
8/12/2020 11:12:00 AM
سەرهەد شێخە
یەکێک لە بنەما
سەرەکیەکانی هەر دەسەڵاتێک و فەرمان ڕەوایەک لە هەر کۆمەڵگایەکدا بوونی متمانەی
هاوڵاتیە بەدەسەڵات بە کەمبوونەوەی یان نەمانی
متمانە گومان دەکەوێتە سەر شەرعیەتی ڕەوایەتی دەسەڵات چونکە دەسەڵات متمانەی لە هاوڵاتیەوە وەرگرتووە
گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە.
بۆیە پێویستە دەسەڵات
هەموو هەوڵێک بدا تاکو متمانەی هاوڵاتی بپاڕێزێت و لە دەستی نەدا بەڵکو کار بۆ بەهێزکردن
و پتەوکردنی بدات تاوەکو ئەم متمانەیە ببێتە
هێزێکی لەبن نەهاتوو وەک قەڵغانێک دەسەڵات بپارێزێت و پشتیوانی بێت لە کارەکانیدا.
لە هەرێمی
کوردستان پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵات درزی تێکەوتووە و متمانەی هاوڵاتی بە دەسەڵات
زۆر لاوازبووە بەشێوەیەک هەرچی دەسەڵات دەڵێت هاوڵاتی باوەڕناکات و پێچەوانەکەی بە
ڕاست دەزانێت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەو درزەی لە پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵات دروست بووە گەورە وفراوان دەبێت،
ئەمەش لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارەوە دروست بووە کە بەدرێژایی زیاتر لە چارەگە سەدەیەکە
دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان نەیتوانیووە ئەو کێشەو گرفتانەی کە بەرۆکی تاک بەتاکی
هاوڵاتی گرتووە چارەسەری بنەڕەتیان بۆ بدۆزیتەوە یان نەیویستووە چارەسەریان بکات.
هۆکارەکان زۆرن بەڵام ئێمە لەم نوسینەدا گرنگتریان
دەخەینەڕوو:
یەکەم/سەروەرنەبوونی
یاسا: یاسا لەهەرێمدا سەروەرنیە کۆمەڵێک خەڵکی دەست ڕۆیشتوو لەدەرەوەی یاسا چیان مەبەست
بێت دەیکەن وەک هێنانی دەرمان و خۆراکی
کوالێتی نزم داگیرکردنی موڵکی گشتی قۆرخکردنی بازاڕ و ...
دووەم/نەبوونی
دادپەروەری: هەر کاتێک هاوڵاتی هەستی بە دادگەری نەکرد لە کۆمەڵگادا متمانەی بە دەسەڵات
نامێنێت لە هەڕێمدا، نادادی زۆر هەیە بەشێوەیەک بۆتەهۆی دروستبوونی دوو جۆر چینی کۆمەڵایەتی
چینێک کە لەوپەری رەفاهیەتدا دەژی هیچ گرفتێکی ژیانی نیە شاهانە ژیان دەکات ئەمانە
کەمینەن لە کۆمەڵگادا لەبەرامبەردا چینەکەی ترکە زۆرینەی کۆمەڵگا پێک دەهێنن زۆر بە
زەحمەت دەتوانێت پێداویستیە سەرەتایەکانی دابین بکات ڕووبەڕووی چەندین گرفت بۆتەوە
ئەم جیاوازی چینایەتیە وایکردووە زۆرینەی هاوڵاتی متمانەی بەدەسەڵات نەمێنێت
بە بەشێک لە خۆی نەزانێت.
سێیەم/ یەکێکی
ترلە هۆکارەکان ئەو بەڵێنانەن کە هێزە سیاسیەکان بە خەڵکی دەدەن لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا
کە بەشێکی موبالەغەی زۆری تێدایە بە شێکی جێ بەجێ ناکەن کە لە کێکی دەسەڵاتیان
خوارد هاوڵاتیان بیرنامێنێت ئەمەش جۆرێک لە بێ هیوای لای هاوڵاتی دروست کردووە کە
متمانەی بە دەسەڵات نەمێنێت هەر بۆیە لە کۆتاهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتای
مانگی نۆی ساڵی 2018 کەمترین خەڵک بەشداری
دەنگدانی کرد کە بۆ یەکەم جارە بەم ئاستە بایکۆتی هەڵبژاردن بکات.
کۆتا هۆکار /نەبوونی
شەفافیەتە وای کردووە ئەوەندەی تر هاوڵاتی متمانەی بە دەسەڵات نەمێنێت بەشێوەیەکە
کە هەرچی دەسەڵات بڵێت خەڵک باوەڕ ناکات بەپێچەوانەوە وەری دەگرێت دیارە ئەمەش بەهۆی
ئەو مێژووە تاڵەی هاوڵاتی هەیەتی لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێم کە زانیاری ناڕاستی بڵاوکردۆتەوە بەدرێژایی تەمەنی
حکومڕانی خۆی.
بۆ نمونە لەڕووی
داراییەوە نەپەرلەمان و داموودەزگای پەیوەندیدار نازانێت داهاتی هەرێم چەندە چۆن و
بە چ شێوەیەک دابەش دەکرێت، لەکاتێکدا بە هەموو تەمەنی دەسەڵات تەمەنی زیاتر لە 29
ساڵە تەنها لە چەند ساڵێکی دیاری کراو بودجە چۆتە پەرلەمان و یاسای بودجە هەبووە.
لە کۆتایدا وەک
چارەسەرێک پێویستە چاکسازی ڕاستەقینە بکرێت لە هەموو بوارەکاندا بەشێوەیەک هاوڵاتی
هەست بە لایەنی کەمی ژیانێکی سەربەرزانە بکات و دادگەری بێتەدی کە بەدڵنیایەوە ئەم
دەسەڵاتەی ئێستا چاکسازی پێناکرێت بۆیە پێویستە
بیر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە بکرێتەوە وەک دوا چارەسەر بۆ ئەنجامدانی
چاکسازی بەڵام نابێت ئەوەش لەیاد بکەین دەبێت زەمینەیەکی گونجاو بۆ ئەم هەڵبژاردنە
بێتە ئاراوە کە خەڵک ئازادانە بەبێ هیچ جۆرێک
لە سانسۆر دەنگ بدات هەڵبژاردنێک بێت تەواو دیموکراسی بێت بەبێ ئەنجامدانی تەزویرو
سەختەکاری گۆڕینی ئەنجامەکانی لەبەرژەوەندی لایەنێک بۆ دژایەتی لایەنێکی تر وەک لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو بینیوومانە و بیستوومانە
کە چۆن سەختەکاری کراوە.