بانگه‌وازێك بۆ گفتوگۆ.. له‌باره‌ی چاكسازی له سیستمی سیاسی عێراقدا
7/1/2020 5:59:00 PM
نوری مالیكی
ئه‌و بیرۆكه و
بۆچونانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو لێره‌دا له‌باره‌ی چاكسازی سیستمی سیاسی عێراق، بۆ تاوتوێكردن
و لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆی نێوان كه‌سانی پسپۆڕ و په‌یوه‌ندیداره‌وه (وه‌كو شاره‌زایانی
بواری سیستمی سیاسی و یاسای ده‌ستوری، سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و حزبه سیاسییه
عێراقییه‌كان) به‌هه‌موو ئاڕاسته و لایه‌ن و ره‌وته ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و
فكرییه‌كانه‌وه؛ به ئاسامانجی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی
زانستی، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی به‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ورد
و نماینده‌ی كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی بێت به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، نه‌ك ته‌نها بڕیارێكی
سیاسی بێت.
ئه‌و سیستمه سیاسییه
په‌رله‌مانییه‌ی ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی سیاسی بوو له‌دوای ساڵی 2003 و به‌پێی ده‌ستوری
2005 دانیپێدانرا، پڕه له كه‌لێنی یاسایی و كه‌موكوڕی، كه رێگای بۆ گه‌نده‌ڵی و
شكست و تێك‌شكان خۆشكردووه، چونكه دیموكراتی هاوسه‌نگخوازیی ته‌وافوقی و پشكپشكێنه‌ی
تایفی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، هیچی لێناكه‌وێته‌وه جگه له‌م سیستمه سیاسییه شێواو
و نه‌خوازراوه. راسته ئه‌م سیستمه له‌بواری بیرۆكه‌ی گشتی و رێوشوێنه‌كاندا
بازدانێكی ته‌واوبوو له‌بواری سیستمی سیاسی عێراقدا پاش ساڵی 1921، به‌ڵام شكستی هێنا
له ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و داخوازیی و خه‌ونانه‌ی گه‌لی عێراق چاوه‌ڕێی بوون، به‌تایبه‌تیتریش
پاش لادانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته عه‌سكه‌رتارییه دیكتاتۆرییه خوێنڕێژه‌ی 55 ساڵ حوكمی
عێراقی ده‌كرد.
كێشه‌ی ئه‌م سیستمه
ته‌نها له شێوه و بونیاده‌كه‌یدا خۆی نابینێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و رێچكانه‌دا نییه
كه هێزه سیاسییه‌كانی عێراق پێی ئاشنان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جومگه‌كانی دیكه‌ی
ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوریانه‌ی سیستمه‌كه‌ی
له‌سه‌روه‌ستاوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ گۆڕانكاریی راسته‌قینه له
عێراقدا، خۆی له چاكسازیكردن له ده‌ستوردا ده‌بینێته‌وه، بۆ روپۆشكردنی سه‌رجه‌م
كه‌لێنه‌كان و دامه‌زراندنی سیستمێكی نوێی سیاسی، كه زۆر كاراتر و سه‌ركه‌وتوتربێت،
ئه‌و چاكسازییه‌ش دانپێدانراوه و رێگاپێدراوه به‌پێی ئه‌م ده‌ستوره‌ی ساڵی 2005،
به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواركردنی ده‌ستور و چاكسازیكردن له
سیستمی سیاسی‌دا، هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌م هه‌نگاوه له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك
چاكسازی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی و ئیداری... به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
ده‌توانین دوو سیستمی
سیاسی بخه‌ینه به‌رباس، وه‌كو دوو ئه‌ڵته‌رناتیڤی سیستمی سیاسی په‌رله‌مانی عێراق
كه له‌ئێستادا له‌كاردایه، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م/ سیستمی
سه‌رۆكایه‌تی: كه له 40 ده‌وڵه‌تی جیهان جێبه‌جێ ده‌كرێت، سه‌ركه‌وتوترین نمونه‌ش
له وڵاتی به‌رازیل به‌دی ده‌كرێت.
دووه‌م/ سیسمی نیمچه
سه‌رۆكایه‌تی (سه‌رۆكایه‌تی – په‌له‌مانی تێكه‌ڵ): ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێی
ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتوترین نمونه‌ش وڵاتی فه‌ره‌نسایه.
پێموایه ئه‌م
دوو سیستمه زۆر گونجاون له‌گه‌ڵ سیستمی جمهوری و ئێستای عێراق، ئه‌مانه‌ش گرنتی
ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆتایی بهێنن به زۆرینه‌ی شێوه‌كانی پشكپشكێنه‌ی سیاسی و حزبی، هه‌روه‌ها
ریشه‌كێشكردنی زۆرینه‌ی ره‌گ و ریشه‌ی گه‌نده‌ڵی و شكست و كه‌موكوڕی و ئیفلیجی و
ره‌دكردنه‌وه‌ی ئالیه‌تی دیموكراتی ته‌وازونی ته‌وافوقی و جێبه‌جێكردنی ئالیه‌تی دیموكراتی
زۆرینه‌ی سیاسی.
سیستمی سه‌رۆكایه‌تی
پشتده‌به‌ستێت به هه‌مان بنه‌ماكانی سیستمی كۆماری دیموراتی، له‌ڕوی هه‌بونی سێ
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه سه‌ربه‌خۆكه (جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌ریی). ئه‌م سیستمه
به‌وه‌ش جیاده‌كرێـته‌وه له سیستمی په‌رله‌مان و سیستمی نیمچه سه‌رۆكایه‌تی، به‌وه‌ی
كه سه‌رۆك كۆمار خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ده‌كات، هه‌ر خۆشی سه‌رۆكی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه، سه‌رۆكی كۆماریش راسته‌وخۆ
له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ماوه‌ی چوار یان پێنج ساڵ كه ته‌نها یه‌كجار
یارای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی هه‌بێت، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو كابینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت
و ده‌یخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێ بدرێت، یان بۆ هه‌موو كابینه‌كه
به‌یه‌كه‌وه، یان بۆ هه‌ر وه‌زیرێك به‌جیا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك
جێگرێك بۆ خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات و پشت به چه‌ندین یاریده‌ده‌ر ده‌به‌ستێت.
له وڵاتێكی وه‌كو
عێراقدا، كه زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ست سیستمه دیكتاتۆرییه تاكڕه‌وییه‌كانه‌وه كه
ناویان له‌خۆیاننابوو سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ر بۆیه به‌پێویست ده‌زانرێت پرۆسه‌ی
وشیاری ده‌ستپێبكرێت بۆ رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له‌نێوان سیستمی سه‌رۆكایه‌تی
دیموكراتیدا پێشنیاركراو و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی دیكتاتۆریدا هه‌یه كه زیاتر له
40 ساڵ حوكمی عێراقی كردووه، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت چه‌ندین رێوشوێنی ده‌ستوری و
قانونی دابنرێت و رێگربێت له‌وه‌ی هیچ جۆره ره‌نگێكی تاكڕه‌وی له‌لایه‌نی سه‌رۆكه‌وه
په‌یڕه‌و نه‌كرێت، به‌تایبه‌تیش به كاراكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی چاودێری و لێپرسینه‌وه
زیاد ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و دادوه‌رییه‌وه.
به‌ڵام سیستمی
سه‌رۆكایه‌تی – په‌رله‌مانی تێكه‌ڵ (نیمچه سه‌رۆكایه‌تی): زۆرجار پشتده‌به‌ستێت
به بنه‌ماكانی دابه‌شكاری ده‌سه‌ڵاته جێبه‌جێكارییه‌كان له‌نێوان سه‌رۆك كۆماری
هه‌ڵبژێردراوی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی كاندیدكراو
له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی سیاسی په‌رله‌مانیه‌وه. ئه‌م دابه‌شكارییه یه‌كتر ته‌واوكه‌ره‌ی
له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكی حكومه‌ت، پارسه‌نگی ئه‌وه
ده‌كات كه هیچ تاكڕه‌وییه‌ك له‌لایه‌ن هیچیانه‌وه ئه‌نجام نه‌درێت له بڕیارداندا،
واته سیستمی سیاسی نیمچه سه‌رۆكایه‌تی، كۆكه‌ره‌وه‌ی خاڵه به‌هێزه‌كانی سیستمی
سه‌رۆكایه‌تی و سیستمی په‌رله‌مانییه پێكه‌وه، هه‌روه‌ها دورده‌كه‌وێته‌وه له
خاڵه لاوازه‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌و یستمانه، به‌ڵام پێویستیشه هه‌موو ئه‌گه‌رێكی
به‌ریه‌ككه‌وتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌لادا بخرێن.
*سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
سه‌رچاوه: گۆڤاری
الكلمه الحره
وه‌رگێڕانی: زه‌مه‌ن