چی قابیلی هەڵوەشانە قەوارە یان حکومەت؟
6/29/2020 11:29:00 AM
سەرکۆ عوسمان میرزا
بەڵێ راستە ئەم حوکمرانیە بەم شیوازە شکستی هیناوە و سەرکەوتوو
نەبووە ، دەکرێت بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە داوا بکریت حکومەت هەلوەشیتەوە،
کابینەی وزاری بگۆڕدرێت، هەلبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدریت، بەلام داواکردنی
هەلوەشانەوەی قەوارەیەکی دەستوری کە بە خەباتی دەیان سال و خوینی دەیان هەزار
شەهید و سەدان هەزار هاولاتی و ویرانکاری شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەدی هاتووە
داوایەکی لۆجیکی و قبولکراو نیە.
ئەم قەوارەیە مولکی تاقمیک یان حزبیک نیە بەتەنیا بگرە
مولکی خەلکی کوردستانە وەهیچ کەس و لایەنیکیش بۆی نیە یاری بە چارەنوسی
میللەتیکەوە بکات بە مەزاجی تەسکی بەرژەوەندی حیزبیەوە بریار بدات جا چ دەسەڵات
بیت یان ئۆپۆزیسیون .
ئەبیت لەو ڕاستیە تێبگەین نیشتیمان و خاک قابلی معاملەکردن
نیە وە دەبیت جیابکریتەوە لە حکومەت، دەوڵەت و نیشتیمان مولکی خەلکە و حکومەت
میکانیزمی بەریوەبردنە لەلایەن لایەنیک یان چەند لایەنیک بۆ کاتیکی دیاریکراو
دەکریت داوای هەلوەشانەوەی بکرێت.
بەڵام بەداخەوە ئیستا کۆمەڵیک کالفام و کۆلکە سیاسی پەیدا
بوون کە سیاسەتی تۆپینی “خۆم و زەرەری ساحبی”پەیڕەودەکەن، ئەمانە لەبری
ئەوەی ببنە داکۆکیکەری مافە دەستوریەکانی خەلکی کوردستان کەچی بوونەتە بوقی
شۆڤینەتی عەرەبی و تورکی و ئیرانی ئینجا بە نەزانین بێت یان بە مەبەست کەوتونەتە
وروژاندنی بۆچونێکی بێ بنەما کە بە سازشکردن و هەلوەشانی قەوارەی هەریم دەتوانریت
خەلکی کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکریت ئەوە خەیاڵیکی خاوە بگرە کيشە و گرفتەکان
ئاڵۆزتر دەکات نەک چارەسەری بکات.
بۆیە ئەگەر بمانەویت لەم قەیرانی شکستی دەسەڵاتدارانی کورد
رزگارمان بیت دەبێت پارێزگاری لە قەوارەی هەریم بکریت هەوڵ بدرێت بەهیزتر بکریت
بەچاکسازی و پاکسازی نەک بە چۆکدان و هەڵوەشانی قەوارەی هەرێم.