134 کوردستان

کچی شاعیری کۆچکردوو (کوردۆ عەبدوڵا) بە روداوی هاتوچۆ گیانی سپارد

10:59 - 09/06/2026

زەمەن – هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی سەخت و دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بە تووندی خۆی بە پایەی بەرزەپردی دەباشاندا کێشا، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی کە ڕۆژنامەنووس (لاناز کوردۆ) بوو، گیانی لەدەست دا.

 قوربانیی ئەم ڕووداوە، کچی شاعیری دیاری کورد، کوردۆ عەبدوڵایە کە بە (کوردۆی شاعیر) ناسراوە. لاناز وەکو ڕۆژنامەنووسێک لە چەندین دەزگای جیاوازی ڕاگەیاندندا کاری میدیایی و ڕۆژنامەوانیی کردووە.

 ئەم ڕووداوە هەمان ئەو ڕووداوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆیە کە سەرەتا تەنیا زانرا شۆفێرەکە ژنە و ناسنامەکەی نادیار بوو، بەڵام دواتر لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ناسنامەکەی پشتڕاست کرایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن