16 کوردستان

سلێمانی ساردترین شار دەبێ و بەرزترین پلەی گەرما ٢ پلە دەبێت

10:24 - 22/01/2026



زەمەن - هەواڵ

ئەوشەپۆلە بەفروبارانبارینی چڕەی بەڕێوەیە لەدرەنگانی ئەمشەو کاریگەری دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سەرەتای بەفروبارانبارینەکەش لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و موسڵەوە دەستپێدەکات لەکاتژمێر(١٢)ی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی کاریگەری شەپۆلەکەفراوانتردەبێت تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی دەشڵێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بۆ کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بەفر بارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە پێشبینی دەکرێت  لەسەنتەری شارە گەورەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجەو سۆران و ڕاپەڕین وکۆیە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و بەشێک لەناوچەکانی باکووری گەرمیان و هەندێ لەناوچەکانی باشووری کەرکوک بەفربارین بیانگرێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەیە دواتر بەرەو لاوازبوون دەچێت کۆتایی دێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن