دوو تەقینەوە قامیشلۆی هەژاند
01:05 - 21/01/2026
زەمەن - هەواڵ
شەوی رابردوو دوو تەقینەوە شاری قامشلۆیان هەژاند. یەکەمیان بە درۆن و ئەوی
دیکەش لە رێگەی شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بوو.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی
سووریای دیموکرات- هەسەدە بڵاویکردەوە، لە یەک کاتدا دوو تەقینەوە لە قامیشلۆ ڕوویانداوە،
یەکێکیانهێرشێکی درۆنیی بووە بۆسەر گەڕەکی (عویجە) لە قامشلۆ، هێرشەکەی دیکەشیان خۆکوژیی
بووە و هێرشکارێک کە ماتۆڕسکیلی پێبوو، خۆی لەنێو گەراجی نەخۆشخانەی (دڵ و چاو) تەقاندەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەسەدە،
زیانەکان تەنیا مادی بوون و تاوەکو ئێستا هیچ بریندار و گیانلەدەستدانێکی سڤیل یان
سەربازی تۆمار نەکراوە.
بەرپرسێکی ئاساییشیش لە
ناوچەکە ڕایگەیاندوە، ئەو شوێنانەیان
کردووەتە ئامانج کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چۆڵکرابوون، بۆیە زیانەکان تەنیا
ماددی بوون و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەم تەقینەوانە تەنیا ماوەیەكی كەم دوای ئەوە دێن کە وەزارەتی بەرگریی سووریا
و فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لەسەر ئاگربەستێکی چوار رۆژە رێککەوتن.