87 کوردستان

بەپەلە.. وتەبێژی پارتی: لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ڕێککەوتووین

02:48 - 16/08/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین و خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین.

ئەمرۆ شەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢٥، مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمیدیای پارتی ڕاگەیاند: لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون، هەروەها هەندێک بابەتی دیکە هەیە وەک دابەشکردنی پۆست و پەرلەمان و چەند شتێکی دیکە، کە گفتوگۆی زۆریان لەسەر کراوە و ڕەنگە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو کۆتایی پێ بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، شێوازی چۆنیەتی تێگەیشتنی هەرلایەک بۆ چۆنیەتی کاری حکوومی کاتی ویستووە، خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە.

باسی لەوەش کرد، ئێمە دوو حزبی جیاوازین، ڕەنگە لەهەندێک بابەت تێگەیشتنمان وەکوو یەک نەبێت و جیاواز بێت، چونکە ڕەنگە بیرۆکەی جیاوازمان لە شێوازی حوکمڕانی هەبێت، هەروەها هیچ خاڵێکی ناکۆکی وەها نییە ببێتە هۆی پێکنەهێنانی حکوومەت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە ٢٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠٠٤ کرا. پارتى ٣٩ کورسی و یەکێتى ٢٣ کورسی بەدەستهێنا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن