کارەساتە.. دیواری بەسەردا روخاو گیانی سپارد
02:17 - 16/08/2025
زەمەن - هەولێر
نیوەرۆی ئەمرۆ نزیک کاتژمێر 12:30 لە قەزای بەحرکەی هەولێر، هاووڵاتییەک بە ناوی (طیب جادر پێندرۆیی) دیوارێکی بەسەردا ڕووخا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکان، لەو کاتەدا ئەو هاووڵاتییە بە تەنها نەبووە و بەڵکو دراوسێیەکی بە ناوی (سەعید هەرکی) لەلای بووە و ئەویش بە زەختی بریندار بووە.
لە ئێستادا تەرمی قوربانیەکە ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بە خاک بسپێردرێت و لە گۆرستانی کۆمەڵگا بەحرکە دەنێژرێت.