ئەم ڕێگا سەرەکییەی سلێمانی دادەخرێت
04:33 - 20/07/2025
زەمەن _ سلێمانی
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند؛ بەهۆی قیرتاوکردنەوەوە، شەقامی سەرەکی سلێمانی- عەربەت دادەخرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە سبەینێ دوو شەممەوە، شەقامی ڕۆیشتن لە بازگەی سلێمانی بۆ عەربەت بەهۆی کاری قیرتاوکردنەوە دادەخرێت.
دەشڵێت: “سەرەتا لە بازگەی سلێمانی- عەربەتەوە دەست بە کار دەکرێت” و داواش لە شۆفێران دەکات، تاوەکو تەواوبوونی کارەکان، شەقامی تەنیشت ئەو شەقامی سەرەکییە بەکاربهێنن.