66 کوردستان

نەرمین مەعروف: تەیف سامى لەسەر کێشەی هەولێر و بەغداد له‌ په‌رله‌مانه‌

01:29 - 20/07/2025

زه‌مه‌ن – عێراقی

تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق میوانداریى لیژنەى دارایى دەکرێت و تایبەت بە خشتەکانى بودجە و پرسى دارایی هەولێر و بەغداد گفتوگۆى لەگەڵدا دەکرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق وتی" ئه‌مڕۆ ناوبراو دێتە لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و کۆمەڵێک بابەت و پرسى دارایی لەگەڵدا تاوتوێ دەکرێت، یەکێک لەوانە خشتەکانى بودجەى 2025ـى عێراقە کە تاوەکو ئێستا رەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران نەکراوە، لەگەڵ هەندێک پرسى دارایی هەرێمى کوردستان و عێراق.

لەبارەى خشتەکانى بودجەى 2025، نەرمین مەعروف وتى، "حکومەتى عێراق تاوەکو ئێستا بە فەرمى راینەگەیاندووە، خشتەکانى بودجەى 2025 رەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران دەکەن".

ئەوە لەکاتێکدایە، عەتوان عەتوانى، سەرۆکى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە نووسراوێکى فەرمیدا کە بۆ تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراقى ناردووە، داوایکردووە خشتەکانى بودجەى گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2025 رەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بکات، تاوەکو بەگوێرەى یاساى کارگێڕیى دارایی دامەزراوەکانى حکومەت پێوەى پابەندبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن