پلاتفۆڕمی نەتەوەیی ژنانی كورد لەسلێمانی راگەیەنرا
11:57 - 06/07/2025
زەمەن - كوردستانی
لە شاری سلێمانی پلاتفۆرمی”یەکێتی ژنانی کورد-باشووری کوردستان” لەلایەن ژنانی چالاکوان، لایەنە سیاسییەکان، هونەرمەندان و نووسەران ڕاگەیەندرا.
سازە عەبدوڵا نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بە "زەمەن"ی راگەیاند : ڕۆژی
ڕابردوو لە شاری سلێمانی پلاتفۆرمی”یەکێتی ژنانی کورد-باشووری کوردستان” لەلایەن
ژنانی چالاکوان، لایەنە سیاسییەکان، هونەرمەندان و نووسەران ڕاگەیەندرا، بە مەبەستی
کارکردنیان لەسەر پرسەکانی ژنان و نەتەوە، تا ڕۆڵی پێشەنگایەتی ببینن.
لە ساڵی ٢٠١٧ دانیشتنێک بە ئامادەبوونی ژنانی کورد لە هەر چوار بەشی
کوردستانەوە بە هەموو پێکهاتەکانەوە ساز کرا بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی گەورەی
ژنان لە باشووری کوردستان، کە پرسی ژن و نەتەوە بەیەکەوە گرێ بداتەوە، بەڵام بە هۆی
ئەو دۆخە سیاسییەی بەسەر چوار بەشەکەی کوردستاندا هات کۆنفرانسەکە دواکەوت، هەر بۆیە
پلاتفۆرمی”یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد-باشووری کوردستان”مان بەست بۆ ئامادەکاری ئەنجامدانی
کۆنفرانسی ژنان هاوشێوەی کۆنفرانسەکانی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان.