116 ئابوری

عێراق له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ پارەدانی کاش لە فەرمانگەكان قەدەغە ده‌كات

01:07 - 09/06/2025

زه‌مه‌ن – ئابوری


حکومەتی عێراق هەڵمەتی هۆشیاری دەستپێکردوە بۆ هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و دورکەوتنەوە لە کلتوری پارەدان بەشێوەی کاش.

 

 لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە پارەدان لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق دەبێتە ئەلیکترۆنی و پارەدانی کاش قەدەغەیە.

ساڵح سەلمان، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیاند، وڵاتەکە لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 تەنها كەمتر لەڕێژەی 10%ـی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبوە، بەڵام ئێستا رێژەكەی بۆ 40% بەرزبوەتەوە، هەروەها ژمارەی ئامێرەكانی فرۆشتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە 60 - 70 هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردوە.

وتیشی:  "لە مانگی داهاتوەوە سەرجەم پارەدانەکانی حکومەت بەشێوەی ئەلیکترۆنی  دەبن و بەمەش کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنرێت لەناو دامودەزگاکانی حکومەتەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن