114 کوردستان

کەشناسی: سبەى تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت

03:38 - 11/05/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەستپێدەکات و هەندێکجار هەورەبروسکەى لەگەڵدا دەبێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی کەش نیمچە هەور دەبێت، هاوکات لە ئەنجامى دروستبوونى ناجێگیرییەک لەسەر ناوچەکە، ئەگەرى تاوەباران لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە و هەندێ کاتیش هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ناجێگیری کەشەوە، ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با هەیە و هەندێ کات بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵى لەگەڵدا دەبێت، جگەلەوەی ئەگەرى بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاکانى دهۆک و سلێمانى زیاتر دەبێت.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ کەشناسیی عێراق پێشبینی خۆی بۆ کەشی چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە؛ بەگشتی ئاسمان هەور دەبێت و بارانێکی کەمیش لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن