ئەنجومەنی باڵای فەتوا: خێکردن بە کەسانی دەرۆزەکەر دروست نییە
03:11 - 11/05/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ئاشکرایکرد، دەرۆزەکردن لە شەرعدا ڕێگە پێنەدراوە و حەرامە و هاوکاریکردنیشیان دروست نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، ڕاگەیەنەدراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: كاری ده‌رۆزه كردن له‌شه‌رعدا حه‌رامه‌و نادروسته، مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له‌راستیدا هه‌ژارو نه‌دار بێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه به‌پاره‌ی زه‌كات، یان به پاره‌ی خێر جگە لە زه‌كات نادروسته، چونكه نازاندرێت به دڵنیایی كه ئایا شایستەیە یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره.
ئەنجومەنی فەتوا داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کە هاوڵاتییان خێر و زەکاتی خۆیان بدەن بە چینی هەژار و هاوکارییەکانیشیان بدەن بە کەسانێکی شایستەی رەوشت بەرز کە شەرم دەکەن دەرۆزە بکەن.
داواش لە حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر "بۆ بنەبەڕکردنی ئەو دیاردە نا شەرعی و ناشرینە کە نامۆیە بە شکۆ و رەوشتی بەرزی کوردەواری".