هەنگاوێكی گرنگ.. لە سلێمانی میکانیزمی سکاڵاو دادگاییکردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا
02:16 - 11/05/2025
زەمەن - سلێمانی
لەهەنگاوێكی گرنگدا؛ لقی سلێمانی سەندیكای
رۆژنامەنووسانی كوردستان و دادگای سلێمانی میكانیزمی سكاڵاو دادگایی كردنی رۆژنامەنووسانیان دیاریكرد و سەندیکاش رایدەگەیەنێت:" بەپێی
بڕگەو ماددەكانی یاسای رۆژنامەوانی دەبێت".
دەقی راگەیەنراو:
میكانیزمی سكاڵاو
دادگایی كردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
11/5/2025 سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، سەردانی دادگای
سلێمانی كردو لە دیدارێكدا لەگەڵ ئەم دادوەرە بەڕێزانە كۆبوەوە:
بەرَێز حاكم عمر
أحمد محمد سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی
بەڕێز حاكم
سامان جەمال دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/1
بەڕێز حاكم هاوڕێ
لەتیف تەها دادوەری دادگای كەتنی سلێمانی/6
ئەم كۆبوونەوە بەمەبەستی
شێوازی جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە 2722 لە رۆژی 13/3/2025بوو كە دوو دادگا لەشاری
سلێمانی تایبەتمەند كران بۆ سكاڵاو كەیسەكانی رۆژنامەنووسان لەچوارچێوەی پیادەكردنی
یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2007 بۆ ئەم كەیسانە..
بە خۆشحاڵیەوە بەڕێزان
سەرۆكی دادگای سلێمانی و هەردوو دادوەری بەڕێز لەدادگاكانی لێكۆڵینەوەی 1 و كەتنی
6 تێگەیشتنی تەواو و بۆچوونیان هەمان بۆچوونی میدیاكاران و سەندیكای رۆژنامەنووسان
بوو سەبارەت بەو كەیسانەی میدیایین و جیاكردنەوەیان لەو بابەتانەی بەناوی میدیاوە
دەكرێن..
جەخت كرایەوە كە
لە رۆژی دەرچونی بڕیاڕی ناوبراوەوە، لەدادگاكانی سلێمانی كار بەم بڕیارە دەكرێت،
هاوكات باس لە ناساندنی رۆژنامەنووس لەبەردەم دادگادا كرا ئایا كێ رۆژنامەنووسە؟؟
باسیش لە میكانیزمی
بانگهێشتكردنی میدیاكاران كرا بۆ بەردەم دادگا بەپێی برَگەو ماددەكانی یاسای رۆژنامەوانی،
تەوەرێكی تری دیدارەكەش كێشەی ئەو سایت و پەیج و ئەكاونتانە بوو كە خۆیان نەناساندوە
لای سەندیكاو لەبەردەم یاسادا..
سكرتێری لقی سلێمانی
سەرباری بوونی نوێنەرانی یاسایی باسی لەدامەزراندنی بۆردێكی پارێزەران كرد بۆ بەرگریكردن
لەمیدیاكارانی سنوری ناوچەكە، بەخۆشحاڵیەوە دادگا لاری نەبوونی خۆی پیشاندا بۆ ئەم
داواكارییەو بڕیاریدا كاری بۆردەكە بخرێتە خانەی داواكاری ئینتیدابەوە، ئەمەش
كارئاسانی و رێگەخۆشكەرە بۆ بۆردی پارێزەران..