داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕین بڵاوكرایه‌وه
10:09 - 09/05/2025
زه‌مه‌ن - ئابوری
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بڵاویكرده‌وه داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی
گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 3-5-2025 تا 9-5-2025، بڕی 10 ملیار و
436 ملیۆن و 310 هەزار و 130 دینار بووە. بەشێوەیەك بڕی 10 ملیار و 436 ملیۆن و
310 هەزار و 130 دینار بووە، بەجۆرێك كە 71%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 22%ـی
داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
ئەو داهاتانە
داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی
28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
- دوو دەستە
-
109 بەڕێوەبەرایەتیی
گشتی
-
516 بەڕێوەبەرایەتی
-
781 فەرمانگە
-
4 هۆبە
-
828 فەرمانبەریش
کاریان لێکردووە
سایتی شەفافیەت
بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی
كرده‌وه.
پێشتر هه‌ندێك
له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا
ره‌خنه‌یان له وێب سایتی شه‌افیه‌ت گرت و
ده‌ڵێن" سیستمه‌كه ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه نیه".