نرخی زێڕ ئاستی پێوانەییی تۆماركرد
01:02 - 18/03/2025
زەمەن _ ئابووری
لەماوەی هەفتەیەکدا، زێڕ بۆ دووەم جار ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و یەک ئۆنسە زێر گەیشتە زیاتر لە سێ هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئابووری جیهاندا، نرخی زێڕ ٠.٢٪ بەرزبووەوە و گەیشتە سێ هەزار و هەشت دۆلار، لە ئەمریكاش بەڕێژەی ٠.٤٪ بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و ١٧ دۆلار.
ئەمە دووەمین جارە لە ماوەی هەفتەیەكدا كە نرخی زێڕ بگاتە ئاستی پێوانەیی، بەشێوەیەك رۆژی هەینی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار دۆلار.
ئەمساڵ لە دوای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، بەهای زێڕ زیاتر ١٤٪ بەرزبووەتەوە، ئاڵۆزییە بازرگانییەكانیش داواكاری لەسەر زێڕ زیاتر كردووە.
لە هەرێمی كوردستانیش، زێڕی عەیارە ١٨ گەیشتووەتە ٥٣٣ هەزار و عەیارە ٢١یش بە ٦٢١ هەزار و عەیارە ٢٤ بە ٧٠٩ هەزارە.