326 کوردستان

راگەیەندراوێک لە وەزارەتى داراییەوە لەبارەى مووچە

09:55 - 13/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەک شەممە ( ١٦ ) ی ئازار مووچەی مانگی شوباتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن و سەرجەم بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان لە خزمەت کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن