130 ئابوری

"بە سێ ڕۆژ مووچە دابەشدەکرێت"

10:43 - 29/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت: هەرکات بەغدا پارەی تەواوکاری مووچەی نارد، ئەوان بە سێ ڕۆژ مووچەکە دابەش دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە بە کەناڵ8ـى رایگەیاند، لە بەغدادەوە بەڵێندراوە ئەمڕۆ یان سبەى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت رەوانە بکرێت. گوتیشى"ئەگەر ئەمڕۆ یەکشەممە پارەى تەواوکارى مووچە رەوانە بکرێت خشتەى مووچە رادەیەگەیەنرێت و بە سێ رۆژ مووچە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، خشتەکە ئامادەکراوە، بەڵام ئەگەر ناردنى پارەى مووچە سبەینێ دووشەممە رەوانە بکرێت، ئەوا رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.


ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە دوو گوژمەى جیاواز بڕى 755 ملیار دینارى پێشگەیشتووەو بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت پێویستى بە 998 ملیار دینار هەیە و بڕى 243 ملیار دینار کورتهێنانى هەیە.




 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن