199 کوردستان

لە شارباژێر دوو گه‌نج لە ئاودا خنکان

09:16 - 02/06/2023

زه‌مه‌ن - شارباژێڕ

 دوو گەنج، یەکێکیان لە چەمی خەمەڵوکە لە قەزای ماوەت و ئەوی دیکەیان لە چەمی کونەماسی لە شارباژێر خنکان.

رائید ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، ئەمڕۆ دوو رووداوی خنکان لە چەمی خەمەڵووکە و لە سەیرانگەی کوونەماسی هەبوون، کە هەردووکیان لە دەڤەری شارباژێردان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

وتیشی، تەرمی قوربانییەکەی کوونەماسی دەرهێندراوە و لە نەتەوەی عەرەبە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیارییان لەبارەی تەرمی دووەمەوە بەدەست نەگەیشتووە.

 ئەو گەنجەی لە گوندی کونەماسی خنکاوە بە رەگەز عەرەبە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٦ە. ئه‌ویتریشیان دانیشتووی قەزای خانەقینە و بە مەبەستی گەشتکردن هاتوەتە ناوچەکە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٠ە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن