چوار ئاسایشی هه‌ولێر له‌كاتی روبه‌روبونه‌وه‌ی دوو تۆمه‌تبار برینداربوون
08:25 - 02/06/2023
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە شاری هەولێر، شەڕەتەقە لەنێوان تۆمەتبارەکە و هێزەکانی ئاسایش روودەدات و چوار ئاسایش بریندار ده‌بن.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیلی شاری
هه‌ولێر هێزێكی ئاسایشی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار ده‌چێته
سه‌ر ماڵی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان، كه لەئەنجامی هەوڵدانی هێزەکانی ئاسایش بۆ
دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە ئاماده نه‌بووه خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش بكات و له‌گه‌ڵ
كه‌سێكی تردا ته‌قه‌یان كردووه، به‌وهۆیه‌وه چوار كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون.
روداوه‌كه كاتژمێر
9:30ی شه‌و رویدا‌و یەکێک لە تۆمەتبارەکان پێشتر کەسێکی کوشتووە و فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنی
دەرچووە، ئەمشەو لە کاتی دەستگیرکردنیدا، ئامادە نەبووە خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش
بکات و تەقەی کردووە.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌كان سەرەتا هێزەکانی ئاسایش نەیانزانیوە کە تۆمەتبارەکە چەکی پێیە، هەربۆیە
تۆمەتبارەکە خۆی رادەست نەکردووە و بەچەک رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی
ئاسایشی هەولێر لە راگەیه‌ندراوێکدا رەتیکردەوە هیچ ئەندامێکیان لە رووبەڕووبوونەوەکە
بریندار بووبێت و دەڵێت، هێزەکانیان لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا بە ناوی (ب،
ن، م) کە بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراق داواکراو بووە، کەسێکی نزیکی تۆمەتبارەکە
رووبەڕوویان بووەتەوە. دەشڵێت، "ئەو تۆمەتبارەی رووبەڕووی هێزەکانمان بووەتەوە
بە ناوی( ها. ج، م) لەلایەن هێزەکانمان دەستگیرکرا و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی
تۆمەتبار (ب. ن)."