156 کوردستان

پەیامێك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ عەلی باپیر و كۆمەڵی دادگەریی

05:54 - 01/06/2023

زەمەن-كوردستانی

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی بیست و دوو ساڵ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ كرد و تێیدا دەڵێت: هیوادارین ئەم یادانەو هەموو بۆنە ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانمان بکەینە دەرفەتێکی گونجاوی بەرفراوان بۆ پتەوکردنی پایە و بنەماکانی ژیانی تەبایی و پێکەوەیی.

 

 

دەقی پەیامەكە...
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر - سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 
سڵاو، 
لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و دۆست و لایەنگرانتان دەکەین. هیوادارین ئەم یادانەو هەموو بۆنە ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانمان بکەینە دەرفەتێکی گونجاوی بەرفراوان بۆ پتەوکردنی پایە و بنەماکانی ژیانی تەبایی و پێکەوەیی سەرتاسەری شیاو بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و ڕەخساندن و قۆزتنەوەی هەر هەلێك کە دێتە پێش بۆ بنەبڕکردنی هەموو تەنگژە و کۆسپەکانی ڕێگەی ئاوەدانی و سەقامگیریی و ئارامیی و ئاشتیی و برایەتیی.
به‌ڕێزیشتان لە کۆمەڵی دادگەریی، کە هەڵگری پەیامە پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلامن، ئەکرێت بە هاوکاری هەموان برەوی زیاتر بدەینە پەیوەندییە سیاسیی و نیشتیمانییەکان تا لە سایەیدا ئاسوودەو پارێزراو بین و هەر شاد و سەرکەوتووبن
بزوتنەوەی گۆڕان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن