ئاسایشی سلێمانی: داعشێك لە هەڵەبجە خۆی حەشاردابوو دەستگیركرا
08:41 - 31/05/2023
زەمەن
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی داعش دەستگیرکرد .
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون، بەهاوکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، زانیاری بەدەستهات لەسەر تیرۆریستێکی داعش کە داواکراوە لە دادگای ئەنبار و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕویکردۆتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە .
ئاماژەبەوەكراوە، دوای چاودێریکردن و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، شەوی ٢٩ی٥ی ٢٠٢٣ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تۆمەتبار ( ح ، ک ، أ ) دەستگیرکراو پاش لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادگای ئەنبار دەکرێتەوە .