یهكێتی له یادی 48 ساڵەی دامهزراندنیدا: هیچ پڕۆسەیەک لە عێراق و لە کوردستان بێ ئێمه سەر ناگرێ
06:34 - 31/05/2023
"زەمەن"
پەیامی
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، لهساڵیادی دامهزراندنی حزبهكهیدا رایدهگهیهنێت
سەرەڕای هەوڵی تێکدانی پرەنسیبی تەوافوق و
شەراکەت، هێشتا رۆڵی یەکێتی لە پڕۆسەی سیاسیی وڵات و ناوەندی بڕیار لە بەغدا، رۆڵێکی گەورە و سەنگینە بە شایەتی یار و
نەیار، دهڵێت " هێشتا بێ بەشداری کارا و راوێژی یەکێتیی هیچ پڕۆسەیەک لە عیراق
و لە کوردستانیش سەر ناگرێ".
مەكتەبی
سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی 48 ساڵەی دامەزراندن و 47 ساڵەی هەڵگیرسانی
"شۆڕشی نوێ" بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه.
تێیدا
هاتووه "یەکێتی لە هەلومەرجی دوای هەرەسدا دڕی بە شەوەزەنگی تاریکی دا و خۆری
ئومێدی بە گەلەکەمان بەخشییەوە. هەزاران شەهیدی لەم هەوراز و نشێوەدا بەخشی، سەرەڕای
دژواری رێگا، سەرەڕای ئەنفال و کیمیاباران، راگوێزان و تەعریب کۆڵی نەدا و بۆ یەکەمین
جار لە مێژووی حزبی کوردیدا خەباتی گەیاندە لووتکەی ڕاپەرینی رزگاری، گەیاندییە یەکەمین
هەڵبژاردن و پێکهێنانی حوکمرانی ئیرادە و ئیدارەی گەلەکەمان و ئەزموونێکی بیناکرد
کە ببێتە ناوەندێک بۆ خەونی کوردستانیی و چەقی روخاندنی رژێمی دیکتاتۆری بەعس لە
(٢٠٠٣)دا بە رزگاری سەرتاسەری کوردستانیشەوە".
ئاماژهبهوهكراوه،
ئەم خەباتە درێژخایانەی یەکێتی بە یەکڕیزی و یەک ئامانجی لەگەڵ هێزە کوردستانی و عیراقییەکان
کارێکی کرد دەستووری عیراقی نوێ شەرعیەتی ئەزموونی دیموکراتی کوردستان بسەلمێنێ.
مهكتهبی
سیاسی یهكێتی دهشڵێت "وەک یەکێتی ئەركی زۆرمان جێبەجێكردووە و ئەركی زۆرتریشمان
لەپێشە كە دەبێت پێكەوە رای پەڕێنین و كۆڕی خەباتی بۆ جۆشبدەین. بە تایبەتی ئەمڕۆ تەحەدداکانی بەردەم
میللەتەکەمان لە تەنگژەی دیموکراسی و بۆشایی دەستووریدا وا پێویست دەکات بە هەمان
نەفەسی سەرۆک مام جەلالەوە کۆشش بۆ یەکڕیزی میللەتەکەمان بکەینەوە".
ههروهها
تێیدا هاتووه "یەکێتیی بە گرنگییەوە لە پرسی یەکڕیزی و هەڵبژاردنی ئازاد و
پاک و بێگەرد کە نوێنەرایەتی میللەتەکەمان بە نوێنەرایەتییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانیشەوە
دەڕوانێ و کاری بۆ دەکات".