159 کوردستان

ته‌ندروستی سلێمانی: هه‌زار و 981 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بوون

04:11 - 31/05/2023

"زەمەن"

لەڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرە کێشان بۆیەکەمجار تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبوانی شێرپەنجەی سییەكان بڵاودەكاتەوە، كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س.


ئەمرۆ 31ی ئایار ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان و بەكارهێنانی توتنە، ئەم رۆژە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دیاری كراوە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی مەترسیەكان و ئەو كاریگەرییە نەرێنی و زیانبەخشانەی جگەرەكێشان و بەكارهێنانی توتن دروستی دەكات لەسەرجەم ڕووەكانەوە.

ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت جگەرەكێشان كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر سییەكان و بەهۆكاری سەرەكی شێرپەنجەی سییەكان دادەنرێت، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێكی تووشبووانی شێرپەنجەی سی بڵاودەكاتەوە لە12 ساڵی رابردوودا.

بەپێی ئەو ئامارەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، تووشبووانی سی لەم ساڵانەی دواییدا بەم شێوەیە بووە :
ساڵی 2011 139 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2012 156 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2013 158 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2014 198 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2015 155 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2016 160 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2017 196 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2018 154 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2019 169 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2020 149 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2021 173 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2022 174 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە زیاتر لە 8 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی جگەرەكێشان و توتن كێشان گیان لەدەست دەدەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن