88 کوردستان

بۆ پێداچوونەوەی دۆخی ئەمنی وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە كەركوك

12:33 - 31/05/2023

زەمەن-كوردستانی

 

وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە كەركوك بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی پارێزگاكە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری كەركوك، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی، گەیشتە پارێزگای كەركوك، بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی پارێزگاكە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە: سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان گەیشتە پارێزگای كەركوك.

ئاماژەی بەوەشكردووە: سەردانەكە بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی پارێزگاكە و بەدواداچوون بۆ ئەو یەكە سەربازییانەی لە چوارچێوەی كەرتەكانی بەرپرسیارێتی خۆیاندا جێگیركراون، هاتووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن